له‌سه‌رهێل 94
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەپرسی پێشوی موساد: ڕژیمی ئێران نابێ خەوێکی ئاسوودەی هەبێ

 یوسی کوهن، بەرپرسی پێشوی موساد بۆ ڕۆژنامەەی جرۆزاڵم پۆستی وت، نابێت ڕژیمی ئێران خەوێکی ئاسوودەی هەبێ.

یوسی کۆهن، بەپرسی پێشوی موساد، بۆ ڕۆژنامەی جرۆزاڵم: لە کاتێکدا ڕژیمی ئێران چەکی ناوکەیی دروست بکات، ئیسراییل دەبێ بەتەنیا ڕێگە لە دروستکردنی چەکی ناوکەیی لەلایەن ئەم ڕژیمەوە بگرێ. یوسی کۆهن هەروەها وتی کە بەرپرسانی ڕژیم نابێت خەوێکی ئاسوودەیان هەبێ.
ڕۆژی سێ شەممە 20ی ڕەزبەر کۆهن لە کۆنفڕانسی دیپلۆماتیکی جروزاڵم پۆست وتی کە، دژبەرانی بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران لە ڕابردوو زیاتر بووە.
ناوبراو هەروەها وتی: هەرچەند لەچاو ڕابردوو نزیکتر بووەتەوە لە ئامانجەکەی. بەڵام ڕژیمی ئێران هەتا ئێستا نەیتوانیوە لە دروستکردنی چەکی ناوکەیی بەرهەم بێنێ ئەمەش بەهۆی هەوڵی زۆری هێزە جیهانیەکانەوەیە.
بەرپرسی پێشوی موساد هەروەها وتی ڕژیمی ئێران ساڵانی پێشتر لاوازترە، هۆی ئەم لاوازیەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی پشتیوانی جیهانیەکان لێی.
کۆهن هەروەها تەئکیدی کردەوە کە ئەگەر ڕژیم دەستی بەچەکی ناوکەیی ڕابگات، پێویستە ئیسراییل پێشی پێ بگرێت.
لەکاتێکدا کە پرسیاری ئەوە لە کۆهن دەکەن کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژیم بەبێ بۆمبی سەنگەرشکێن جێبەجێ دەبێت یان نا؟ دەڵێت ئیسراییل پێویستە پەرە بەتواناکانی بدات بۆ ئەوەی بتوانێت بەتەنیا بەرەنگاری ڕژیم ببێتەوە.
هەر وەک ئەو دووجارەی بەهەمان شێوە کە ڕاکتۆرە ناوکەییەکانی عێراق وسووریای بۆمباران کرد.
کۆهن هەروەها وتی: ئەگەر ڕژیم لەسەر هەنگاوەکانی پێشوی ڕاستگۆ نەبێت و بەردەوام بێت لە کردەوە خراپەکانی، نابێت گرووسی ڕێگە بە ڕێکەوتنێکی دیکە لەگەڵ ڕژیم بدات.
ڕێکه‌وت: 2021-10-13 11:02:41
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )





دیمانه

سیاسی