
بە بۆنەی رۆژی لە دایك بوونی پێشەوای ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ) پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پێشكەش بە موسلمانانی ئێران و كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم.
لە یادی لە دایك بوونی پەیامبەری ئیسلام و جێژنی مەولود داواكارم یەكیتی و یەكڕیزی و دوور كەوتنەوە لە توندو تیژی مەزهەبی و ئایینی كە لە بەرنامەو ڕاسپاردەكانی حەزرەتی موحەممەد(د.خ) بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە كۆمەڵگەی كوردستان و ئێران دا، جێ بە جێ بكرێ و لە هەمانكاتدا جەماوەری ئێران و كوردستان وەك هەمیشە بەربەرەكانی سیاسەتە چەپەڵەكانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ دروست كردنی ئاژاوە لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگەو جیاوازی دانانی ئایینی و نەتەوەیی و چینایەتی بكەن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
٢٦ ی رەزبەری ١٤٠٠ كۆچی خۆری ١٨ ی ئۆكتۆبری ٢٠٢١
ڕێکهوت: 2021-10-18 15:46:41بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی بە بۆنەی جێژنی مەولود
پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01




