له‌سه‌رهێل 83
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سێ زۆرانبازی کوردستان لە کێبڕکێی جیهانی

 سێ وەرزشوانی خەڵکی کوردستان بەشداری لە کێبڕکێی زۆرانبازی جیهان دەکەن.

سێ وەرزشوانی زۆرانبازی کوردستان لەگەڵ قەدیمی ترین تیمی زۆرانبازی ئازاد و فەرهەنگی، بۆ بەشداری کێبڕکێ لەگەڵ قارمانەکانی زۆرانبازی جیهان چوونە وڵاتی یونان.
بەپێی ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی زۆرانبازی. ناسر شەبابپوور، فەرزاد هیلالی و کورش کەریمزادە(سەقز) لە زۆرانبازە قەدیمیەکانی کوردستانن کە بۆ بەشداری کێبڕکێکان دەچنە یونان.
شایانی باسە کە کێبڕکێکانی زۆرانبازی ئازاد، قارەمانەکانی زۆرانبازی جیهان لە ڕۆژەکانی 27 هەتا 29ی ڕەزبەر و کێبڕکێکانی زۆرانبازی فەرهەنگی قارەمانان ڕۆژەکانی 30 ڕەزبەر هەتا 2ی خەزەڵوەر لە شاری لووتارکی لە نزیک ئاتنی یونان بەڕێوەدەچێت.
ڕێکه‌وت: 2021-10-19 09:34:29
به‌شی ( وه‌رزشی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەشداری سێ زۆرانبازی کوردستان لە کێبڕکێی جیهانی