
مەراسمی یادکردنەوەی هونەرمەند عەباس کەمەندی لە هەولێر.
ڕۆژی سێ شەممە 27ی ڕەزبەر لە ساڵۆنی فەرهەنگ لە شاری هەولێر مەراسمێک بۆ یادکردنەوە لە هونەرمەندی گەورەی کورد عەباس کەمەندی خەڵکی شاری سنە، ناسراو بە هونەرمەندی حەوت هونەر، بەڕێوەچوو.
شایانی باسە ئەم فستیڤاڵە لە چەند کاناڵی ماهوارەیی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لەم فستیڤاڵە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر حەوت هونەرەکەی عەباسی کەمەندی و هەروەها ژیانی تایبەتی، بڵاو کردنەوەی چەند کتێبێکی ناوبراو نیشان درا.
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە چەند بیروڕایەکی کورت لەسەر بەرهەمە گۆرانیەکانی ئەو هونەرمەندە پێشکەش کرا و لەکۆتایشدا خەڵاتی هونەرمەند عەباسی کەمەندی پێشکەش بە نزیکەکانی کرا.
بهشی ( ئهدهب و هونهر )
ناونیشای وتار: یادی عەباسی کەمەندی لە هەولێر بەرز راگیرا

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
