له‌سه‌رهێل 100
سێ‌شه‌مه 3 جۆزه‌ردان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆبوونەوەیەكی گشتی سكرتێری گشتی بۆ ئەندامانی سازمانی خەبات لە ئوروپا بەرێوەچوو


 

كۆبوونەوەیەكی گشتی بۆ ئەندامانی ئوروپای سازمانی خەبات لەلایەن رێكخستنی دەرەوە بۆ بەرێز كاك بابەشێخی حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە شێوەی ئونلاین بەرێوەچوو.
رۆژی یەكشەممە 2ی خەزەڵوەری 1400ی هەتاوی، رێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كۆبوونەوەیەكی گشتی بۆ ئەندامانی ئوروپای سازمان بەرێوەبرد كە تیایدا كاك بابەشێخی حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات باسێكی سیاسی پێشكەش كرد.

لەو كۆبونەوەدا كاك بابەشێخ بە لێكدانەوە لەسەر دۆخی نوێی جیهان و ناوچەكە و ئێران و كوردستان پێشكەش كرد.
لە پێوەند بە دۆخی جیهانی، وتی: لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی دروستبوونی چەند جەمسەر و هاتنەپێشەوەی زلهێزی نوێ و كاریگەریان لەسەر كۆی پرس و رووداوەكان و بەرژەوەندیخوازی ئەو زلهێزانە وای كردوە پێوەندی و هاوكێشە سیاسیەكانی جیهان لە داهاتوودا روون نەبێ. بەتایبەت لە دوای پەلكێشانی چین وەكوو زلهێزێكی ئابووری و سیاسی و سەربازی نوێ و پاشەكشەی ئەمریكا لە بەرنامە و سیاسەتەكانی پێشووی و پشتكردنی لە هاوپەیمانەكانی ئاسۆی داهاتووی جیهانی زیاتر تەمومژاوی كردوە.
بەرێز سكرتێری گشتی سازمان لە پێوەند بە وشكەساڵی و كەم ئاوی كرد كە یەكێكە لە كێشە جیددیەكان كە بەرۆكی جیهانی گرتووەو لەو پێوەندەشدا ئێران كە خاوەن سەرچاوەی ئاوی زۆر بوو لە ئێستادا رووبەرووی كێشەی ئاوی خواردنەوە و كەم ئاوی بوون و بەشێكی زۆری سەرچاوەكان بەهۆی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵات تووشی قەیران و كەمی و وشكبوون هاتوون.
پەتای كرۆنا و گرفتەكانی یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی باسەكەی كاك بابەشێخ بوو كە ئیشارەی بە سیاسەتی هەڵەی رژیمی ئێران لە راست كرینی واكسین و بریاری خامنەیی بۆ ئەوەی واكسینی كرۆنای دەرەكی رێگەی پێنادرێ، بووە هۆی ئەوەی كرۆنا لە ئێران و كوردستاندا قوربانی زیاتر بگرێ و رێژەی مردن بەهۆی كرۆناوە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووتەوە كە دەسەڵاتدارانی رژیم ئیشارە بەوە دەكەن كە قوربانیەكانی كرۆنا لە ئێران زۆر زیاترە لەو ئامار و ئەرقامانەی ناوەندە فەرمیەكانی دەسەڵات رایدەگەیەنێ‌.
لەپێوەند بەدۆخی كوردستان و نەتەوەی كورد كاك بابەشێخ وتی: دۆخی خەڵكی ئێران بەهۆی گەندەڵی دەسەڵاتداران و پشتگوێ خستنی پارێزگا و ئوستانەكانی كوردستانی ئێران، هەژاری، بێكار و قەیاری زۆری كۆمەڵایەتی داوێنی خەڵكی كوردستانی كردووە. رژیم زیاتر لە پێشوو دۆخی كوردستانی ئەمنیەتیتر و سەربازی كردووەو رۆژانە شاهیدی گرتنی چالاكانی ناوخۆ و كوشتنی بێ رەحمانەی كۆڵبەرانین.
لە كۆتایی باسەكەیدا بەرێزیان ئیشارەی بە دۆخی سازمانی خەبات و ئەركە سیاسی تەشكیلاتیەكانی زیاتر بۆ ئەندامان و بەشدارانی كۆبوونەوەكە روون كردەوەو داوای لە بەشداران و بەگشتی ئەندامانی سازمانی خەبات كرد كە زیاتر لە رابردوو ئەرك و راسپاردە سیاسی و تەشكیلاتیەكان بەرێوەبەرن.
لە دوای باسەكەی كاك بابەشێخ بەشێكی بەرچاو لە بەشداربووان بە پرسیار و رەخنەی و پێشنیار كۆبوونەوەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد.
كۆتا بڕگەی كۆبوونەوە گشتیەكەی رێكخستنی دەرەوە تایبەت كرا بە وەڵامدانەوەی پرسیار و رەخنەكان لەلایەن كاك بابەشێخی حوسەینی.
 
ڕێکه‌وت: 2021-10-25 20:08:48
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-05-20 10:03:34

دیمانه

سیاسی