له‌سه‌رهێل 61
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاککردنی بەنزینخانەکانی ئێران

ژمارەیەکی زۆر لە بەنزینخانەکانی ئێران هاگکراو لەلایەن بەپرسی ئەنجومەنی خاوەن بەنزینخانەکانی ئێرانەوە تەئید کرا.

هاگکرانی بەنزینخانەکانی ئێران لەلایەن بەرپرسی ئەنجومەنی خاوەن بەنزینخانەکانەوە تەئید کرا، جێی ئاماژەیە کە بەرپرسی ئەو ئەنجومەنە وتی کە خەریکی بەدواداچوون و چارەسەر کردنی ئەم کێشەیەین.
ناوبراو هەر وەها وتی دابەشکردنی بەنزین لە زۆربەی بەنزینخانەکانی ئێران وەستاوە، وتیشی کە هۆی ئەم کێشە هێرشی سایبەری لە هەموو وڵات بۆ سەر سیستەمی دابەشکردنی بەنزین بووە، سیستەمی زیرەکی سووتەمەنی بە گشتی داخراوە.
ئەو بەرپرسە هەروەها باسی لە نەبوون و دابەش نەکردنی بەنزینی 1500تمەنی کرد، وتی کە خەڵک دەتوانن لەئێستادا بەنزینی ئازاد بکڕن چونکە هیچ کێشەیەک لە سیستەمی بەنزینی ئازاد دا نیە و لەئێستادا فرۆشتنی بەنزینی سێ هەزار تمەنی لەهەموو وڵات وەستاوە.
ڕێکه‌وت: 2021-10-27 13:01:52
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی