له‌سه‌رهێل 104
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پاڵەوانانی دیواندەرەی بوونە براوەی خەڵاتی بەهێزترین پیاوانی ئێران

 سێ پاڵەوانی خەڵکی دیواندەرە بوونە براوەی خەڵاتی کێبڕکێکانی بەهێزترین پیاوانی ئێران.

لە فیناڵی کێبڕکێکانی بەهێزترین پیاوانی ڕۆژئاوای ئێران بە میوانداری شاری دیواندەرە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ساڵۆنی ئۆلەمپیکی شاری دیواندەرە بەڕێوە چوو، لە کۆتایی ئەم کێبڕکێیانە، سێ پاڵەوانی کوردی خەڵکی دیواندەرە بەناوەکانی ئارێز فەلاحی، زانکۆ قاسمی و زەکەریا قاسمی بەتەرتیپ پلەی یەکەم تا سێیەمی ئەم کێبڕکێیەیان بەدەست هێنا.
هەروەها فواد ئەمیری، یەکێکی تر لە پاڵەوانانی دیواندەرەی بەشدار لەو کێبڕکێیەدا، بەداخەوە بەهۆی برینداربوون نەیتوانی بگاتە فیناڵی کێبڕکێیەکە.

ڕێکه‌وت: 2021-10-29 11:00:34
به‌شی ( وه‌رزشی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پاڵەوانانی دیواندەرەی بوونە براوەی خەڵاتی بەهێزترین پیاوانی ئێران