له‌سه‌رهێل 24
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مەحکوم کردنی هێرشی ترۆریستی بۆ سەر موستەفا کازمی لە لایەن کاک بابەشێخ حوسەینی

هێرشی ترۆریستی دژ بە مستەفا كازمی بە توندی مەحكوم دەكەم

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ترۆریستان و بەكرێگیراوانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕێگەی فڕۆكەی بیفڕۆكەوانی ( درۆن) هێرشی ترۆریستیان كردە سەر شۆێنی حەوانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق لە شاری بەغداد.
ئەو كردەوە ترۆریستیە لە دوای هەڕەشەی ئاشكرای چەندین مۆرەی بەكرێگیراوی سەر بە ڕژیمی ئێران لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا كە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە دوای شكستی بەكرێگیراوانیان لە هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق و شكستیان لەدەست بەسەردا گرتنی هەرەمی دەسەڵات لەو ووڵاتەدا، ئەمجارە بە شێوەێكی دیكە بۆ گەیشتن بە مەبەست و ئامانجە چەپەڵەكانی، هەوڵ دەدا بە دروست كردنی جەنگی ناوخۆیی و مەزهەبی و نەتەوەیی، بەردەوام بێ‌ لە زیاتر تێكدانی ئەو ووڵاتە.
جێگەی خۆیەتی وولاتانی جیهانی و ووڵاتانی عەرەبی هاوكاری خەڵكی عێراق و هێزەنیشتمانیەكانی بكەن بۆ زاڵ بوون بە سەر دەستەو تاقمە بەكرێگیراوەكانی سەر بەڕژیمی ئێران و پێكهاتنی حكومەتی نۆێ‌ كە قانونی بنەڕەتی و فیدڕاڵی كار پێبكات و كۆتایی بە كێشەكان لە گەڵ گەلی كورد لە عێراق بێنێ‌ و ئاشتی و سەقامگیری دابین بكات.
كردەوی ترۆریستی بۆ سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق مەحكوم دەكەم و هومێدم هاتنە دیی ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلی كورد لە كوردستانی عێراق و تێكڕای خەڵكی عێراقە.
بابەشێخ حوسەینی
7 ی نوامبری 2021
16ی خەزەڵوەری 1400 كۆچی خۆری

ڕێکه‌وت: 2021-11-08 06:16:11
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی