له‌سه‌رهێل 49
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لێدان و سوکایەتی پێکردن و زیندانیکردنی پزیشکێکی ئافرەت لەلایەن دادوەرێکەوە

پزیشکێکی ئافرەت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای نوور ئابادی فارس، لەلایەن دادوەری ئەو شارەوە دوای لێدان و سوکایەتی پێکردن، زیندانی دەکرێت.
دادوەری شاری نوور ئاباد لەپارێزگای فارس، دەچێتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و داوا لەو ئافرەتە پزیشکە دەکات کە خەریکی نوسینی ویزیتی نەخۆشەکانە، بەبێ نۆبەت و ویزیت نەخۆشەکەی ئەو چارەسەر بکات، ئەو پزیشکەش پێی دەڵێت کە دەبێ نەخۆشەکەی ئەویش وەک باقی نەخۆشەکانی دیکە لەنۆرەدابێت، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونی ئەو دادوەرە و داوا دەکات کە خاتوونی پزیشک کەلەبچە بکەن و بیبەنە یەکێک لە بنکەکانی لێکۆڵینەوەی ئەو شارە، و لە پێش چاوی دایکی و منداڵە سێ ساڵەکەی لێی دەدەن و سووکایەتی پێ دەکەن.
بەم هۆیەوە زۆربەی نەخۆشخانە و مەتەبەکانی ئەو شارە لەدژی ئەو کردەوە قێزەونەی ئەو دادوەرە، دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئەوەی ئەو دادەوەرە لەسەرکار لابرێت.

ڕێکه‌وت: 2021-11-24 19:16:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )





دیمانه

سیاسی