له‌سه‌رهێل 92
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئافرەتێکی کورد خەڵاتی بڕۆنزی تیکواندۆی جیهانی بەدەست هێنا

 ئافرەتێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی نەسیبە شەهبازی، بووە براوەی خەڵاتی بڕۆنزی کێبڕکێکانی تێکواندۆی جیهان.
کێبڕکێی پاڵەوانێتی تێکواندۆی نابیستانی جیهان، لە سەرەتای مانگی سەرماوەز و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ، لە ساڵۆنی 12000 نەفەری ئازادی تاران بەڕێوە دەچێت.
نەسیبە شەهبازی ساڵی 96، توانی لە کێبڕکێکانی ئۆلەمپیکی نابیستان لە وڵاتی تورکیا، خەڵاتی زێڕی پلەی یەکەمی تێکواندۆی خانمانی نابیستی ئێران، بەدەست بێنێت.

ڕێکه‌وت: 2021-11-24 19:56:52
به‌شی ( وه‌رزشی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ئافرەتێکی کورد خەڵاتی بڕۆنزی تیکواندۆی جیهانی بەدەست هێنا