له‌سه‌رهێل 367
هه‌ینی 10 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئیعدامی حەیدەر قوربانی جینایەتی نوێی‌ ڕژیمی ئاخوندی بە توندی مەحكوم دەكەم

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 28 ی سەرماوەز بە داخەوە زیندانی سیاسی کورد كاك حەیدەر قوربانی تەنیا بە تاوانی كورد بوون و بە هۆی خۆڕاگری لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی، لە زیندانی شاری سنە ئیعدام كراو گیانی بەرزی تێكەڵ بە كاروانی شەهیدانی سوور خەڵاتی ڕیگەی ئازادی و رزگاری بوو.
بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهید كردنی كاك حەیدەر قوربانی، سەرەخۆشی بە خانەوادەو دۆستان و خەڵكی قارەمانی شاری كامیاران و تێكڕای جەماوەری كورد لە كوردستانی ئێران ڕادەگەیێنم و ئەو كردەوە قێزەوەون و دڕندانەی دەسەڵاتی ئاخوندی مەحكوم دەكەم. دڵنیام خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ ناڕەواو بە فیداكاری و تێكۆشانی خەباتكارانی ڕێگەی ئازادی و ڕاپەڕینی تێكڕایی لە ئێران و كوردستان دەسەڵاتی ملهوڕو جینایەتكاری ئاخوندی لە گۆڕ دەنرێ‌.
سازمانی خەبات كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
28 ی سەرماوەزی 1400 كۆچی خۆری
19ی دیسامبری

ڕێکه‌وت: 2021-12-19 17:47:09
به‌شی ( سکرتێری گشتی )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-06-30 19:57:10
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

سیاسی