
بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی نۆێ زایینی گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی مەسیحی لە كوردستان و ئێران وجیهان پێشكەش دەكەم.
لە كاتێكدا یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا بەرز ڕادەگرین و ساڵی نۆێ 2022 جێژن دەگرین كە خەڵكی ئێران بە تێكڕاو جەماوەری كورد لە كوردستانی ئێران لە خراپترین هەلومەرجی سیاسی، ئابوری و كۆمەڵایەتیدان و دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی ژیانی ئاسایی لە جەماوەری ئێران تێكداوەو ئێرانی كردۆتە زیندانێكی بەرین بۆ خەڵك و هیچ سنوورێكی لە جینایەتكاریدا نەهێشتۆتەوە.
ئیعدامی هاونیشتمانیانی كورد تەنیا بە تاوانی كورد بوون درێژەی هەیەو لە سەرانسەری ئێرانیشدا شكەنجەو زیندانی كردنی خەڵك و تێكۆشەران درێژەی هەیە، بە تایبەت خاوەنباوەڕانی ئایینی مەسیحی و باوەڕدارانی مەزهەبەكانی دیكە لە ئێراندا، لە ژێر باری قورسترین ستەم و چەوسانەوەدان.
بە هۆی بێ دەربەستی دەسەڵاتی ئاخوندی لە حاست ژیانی خەلك و ژیانی موعەلیمان و بەردەوامی سەركوت و هەرەشە لە سەریان،مامۆستایان و موعەلیمان لە شارەكانی ئیران و كوردستان بۆ هێنانە دیی داوا ڕەواكانیان و كۆتایی هاتن بە ستەم و بیعەداڵەتی، دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتن، كە بە داخەوە ژمارەیەكیان زیندانی كراون وشكەنجە دەدرێن.
جینایەت و سەركوتی دەسەڵات بەرانبەر بە خەڵكی ئێران و مەعەلیمان و مامۆستایانی قوتابخانەكانی ئێران بە توندی مەحكوم دەكەم و دڵنیام كە بە ئازایەتی و نەبەزی جەماوەری ئێران و كوردستان و خەبات و كۆڵنەدانی هێزە تێكۆشەرەكانی ئێران و كوردستان دەسەڵاتی دیكتاتۆری ویلایەتی فەقیه لە ناو دەچێ و بە هاتنە سەر كاری دەسەڵاتێكی دیموكرَاتیك و جەماوەریی، ئازارو مەینەتیەكانی گەلانی ئێران كۆتایی دێ.
جارێكی دیكە پیرۆز بێ یادی لە دایك بوونی عیسا مەسیح و ساڵی نۆی 2022 زایینی.
بابەشێخ حوسەینی
25.12.2021
بهشی ( سکرتێری گشتی )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-14
عەلی بەهرامیرۆژی هەینی 21ی گەلاوێژ، لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا ترۆریستێكی سەر بە رژیمی ئاخوندی ئێران بە چەقو پەلاماری سەلمان روشدی داو، ناوبراو بەهۆی ئەو كردەوەوە بە قورسی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە كرا. هێرش و پەلامارەكەی سەر سەلمان روشدی هەر زوو لە هەواڵدەریە جیهانیەكانەوە بڵاو كرایەوە و سەرنجی خەڵكێكی زۆری بۆ لای خۆیدا راكێشا و كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتەوە.بەپێی سەرچاوەكان و وتەی پۆلیسی نیۆیۆرك ئەو ترۆریستەی هێرشەكەی ئەنجام داوە ناوی "هادی مەتەر" دانیشتووی ئەیالەتی نیوجێرسی ئەمریكا و لایەنگری حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئاخوندی ئێرانە.هەوڵی كوشتنی سەلمان روشدی لە دوای چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبی زیاتر ...
٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-12




