
خەبات مێدیا: زارا موحەممەدی، مامۆستای وانەی کوردی، و بەرپرس و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ناوەندی کولتوری کۆمەڵایەتی نۆژین، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ناوەندی کولتوری کۆمەڵایەتی نۆژین، لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا ڕایگەیاندووە کە هەموو هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی زارا موحەممەدی بەرپرس و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم ئەنجومەنە، ئاکامی نەبووە.
حوسەینی، بەڕێوەبەری گشتی بەناو دادوەری پارێزگای سنە، داوای ئەم ئەنجومەنەی ڕەد کردۆتەوەو، وتوویەتی کە دەبێت زارا موحەممەدی بۆ تێپەڕکردنی پێنج ساڵ بەندی، خۆی ڕادەست بکات.
زارا بە پێی بڕیاری دادوەری ڕژیم لە شاری سنە بە تاوانی پێکهێنانی گرووپ لە دژی ئەمنییەتی وڵات" سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
زارا موحەممەدی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بان لەیلاخی سنەیە، لە ئێستادا مامۆستای زمانی کوردیە و بە شێوەی خۆبەخش لە شار و گوندەکانی کوردستان، وانەی زمانی کوردی دەڵێتەوە.
ئەنجومەنی نۆژین لە شارەکانی سنە، کامیاران، دێگوڵان، سەقز و بانە بە شێوەی خۆبەخش چالاکی مەدەنی هەیە.
بهشی ( سیاسی )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





