له‌سه‌رهێل 34
چوارشه‌مه‌ 29 به‌فرانبار 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کەمئەندام بوونی چوار مێرمنداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە مێهران

هەواڵدەریەکان باسیان لە برینداری و قرتانی هێندێک لە ئەندامانی جەستەی چوار مێرمنداڵ کردووە کە بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری مێهران ڕوویداوە.

عەباس زەیدی، سەرۆکی پێوەندیە گشتیەکانی ئۆرژانسی ئیلام لە لێدوانێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان، هەواڵی برینداری و کەم ئەندامبوونی ئەو چوار مێرمنداڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.
زەیدی، وتویەتی کە ئەو چوار مێرمنداڵەی تەمەنیان ۱۳ و ۱۴ ساڵە، و لە عەشایر و ئاژەڵدارانی ناوچەی "بان چەرمگ"ی سەر بە شاری مێهرانن، ڕۆژی پێنج شەممه ۱۶ی بەفرانبار، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
ناوبراو لەدرێژەدا باسی لەوە کردووە کە لەو ڕووداوەدا کەس نەکوژراوە، بەڵام بریندارەکان برینی قورس و لێبوونەوەی جەستەیان هەیەو بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مێهران گواستراونەتەوە.

ڕێکه‌وت: 2022-01-07 17:28:59
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2022-01-15

نوقم بوونی ژن و مێردێکی مەریوانی لە ئاوەکانی یونان

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2022-01-15


دیمانه

سیاسی