
رۆژی 6 و 7 ی بەفرانباری ساڵی 1400 كۆچی خۆری بە سەرۆكایەتی بەرێز خانم مریەم رەجەوی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت،كۆبونەوەی دەورەیی شوڕای میللی مقاومەت بە بەشداری ئەندامانی شۆرا و ژمارەیەك كەسایەتی تێكۆشەری ئێرانی و بەشداری بەرێز كاك بابەشێخی حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو.
كاك بابەشێخی حوسەینی بە شێوەی ئانلاین لەو كۆبوونەوەی شۆرادا وتارێكی لەسەر دۆخی كوردستان، ئێران و بزوتنەوەی ئازادیخوازی پێشكەش كرد.
لەوتەكانیدا سڵاوی پێشكەش بە خانمی رەجەوی و برادەر مەسعود سپاسی و ئامادە بوان پێشكەش كردو سپاسی دەبیرخانەی شۆرای كرد بەبۆنەی باگهێشتنی بۆ كۆبونەوەی شوڕای میللی مقاومەت.بەرێزیان لە بەشێكی وتارەكەیدا روو بە بەشدارانی كۆبوونەوەكە وتی: دۆستان رژیمی ئاخوندی روو لە روخان و لەناوچوونە. ئەو رژیمەی لەم دواییانەدا حەیدەر قوربانی لەسێدارەدا، جینایەتەكانی لە كوردستانی ئێران روو لە زیادبوونە، بەڵام لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانەی رژیم ئێمە شاهیدی خۆراگری و پێداگری خەڵكی كوردستان لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتە و هێزە سەركوتگەرەكانین. هەر وەك ئاشكرایە لە دوای لەسێدارەدانی حەیدەری قوربانی خەڵكی زۆربەی شارەكانی كوردستان وەك نارەزایەتی بەو تاوانەی ڕژیمی ئاخوندی مانگرتنی گشتیان بەرێوەبرد و ئەو پەیامەیان بە رژیم دا كە دەبێ بڕوخێ . لە درێژەی وتەكانیدا بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات وتی: ئێمە لە كاتێكدا كە شاهیدی فشارەكانی رژیم و شكەنجەی خەڵك و ئازادیخەاوان لە كوردستان و سەرتاسەری ئێرانین بەداخەوە گوێمان لێ دەبێ و دەبینین هەندێ لایەنی سیاسی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دڕندە خەریكی وتووێژن و پێشنیاری دانووستان دەدەن كە ئەگەر تەنیا گوێ لە پەیامی حەیدەری قوربانی بگرن كە لەو كاتەدا لە بەندیخانەی سنە و لە ژێر شكەنجەدا بوو تێدەگەن كە خەڵكی كوردستان تەنیا رێی خەبات و خۆراگریان لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتەدا هەڵبژاردووە، نەك رێی وتووێژ و بەناو وتووێژ، كە ئەوە تەنیا خۆبەدەستەوەدانەو ڕوونە رژیم تەنیا ئەوەی دەوێ. لە رابردوویشدا دیومانە كە هەر لایەن و دەستەیەك لە رژیم نزیك بووەتەوە لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە زەربەی وێكەوتووە.
ئێمە وەكوو سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كە زیاتر لە 25 ساڵە لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران و شۆرای ملی مقاومەتی ئێران هاوپەمانین و تا روخانی رژیمی ئاخوندی و جێگیربوونی ئازادی و دیموكراسی لە ئێران دابین كرانی مافی هەموو نەتەوەكانی ئێران پێبەند و پێداگری هاوپەیمانیەكەمان دەبین. داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران دەكەین كە سازمانی خەبات بكەنە نمونە و لەگەڵ شێخ و شا وتووێژ نەكەن و ئەوە بزانن كە هەر جۆرە دانووستانێك لەگەڵ شاو شێخ بە زیانی خەڵكی كوردستان و خودی ئەو لایەنانە تەواو دەبێ.
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

