له‌سه‌رهێل 56
چوارشه‌مه‌ 29 به‌فرانبار 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نوقم بوونی ژن و مێردێکی مەریوانی لە ئاوەکانی یونان

خەباتمێدیا: ژن و مێردێکی مەریوانی بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئوروپا لە ئاوەکانی یونان نوقم بوون.

بە پێی هەواڵەکان،ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۳ی بەفرانبار، ژن و مێردێک بە ناوەکانی "جەلیل ڕەوانگەرد" تەمەن ۳۴ ساڵە و "سومەیە جامخانە" تەمەن ۲۸ ساڵە و خەڵکی شاری مەریوان، کە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئۆروپایان بووە, لە ئاوەکانی یونان نوقم بوون.

بە پێی زانیاریێکان ئەم خێزانە لە ساڵی ڕابردوو شاری خۆیان به مەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئۆروپا بەجێ هێشتوە و لەم ماوەیەدا له تورکیە بەرەو یونان ڕێکەوتوون.

جێی باسە کە لە سەرەتای ئەمساڵەو تا ئیستە نزیک بە ۱۰ پەنابەری کورد لە شارەکانی کرماشان, سەلاسی باوەجانی, مەریوان و سەردەشت لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئۆروپا گیانی خۆیان لەدەست داوە کە ۳ کەس لەوانە ئافرەت بوون.
ڕێکه‌وت: 2022-01-15 09:33:43
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2022-01-15

نوقم بوونی ژن و مێردێکی مەریوانی لە ئاوەکانی یونان

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2022-01-15


دیمانه

سیاسی