له‌سه‌رهێل 62
چوارشه‌مه‌ 29 به‌فرانبار 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

‎خەباتمێدیا: سێ کۆڵبەری کورد بەهۆی توندی بارینی بەفر و کڕیوە لە بەرزاییەکانی سنوری ورمێ گۆمەسار بوون.

‎بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان،ڕۆژی پێنج شەممه ۲۳ بەفرانبار سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە شاری ورمێ بە ناوەکانی "بارزان میهەنی", "ئەسعەد سەیدانی فەرد" و "بەهلول سەیدانی فەرد", بەهۆی توندی بارینی بەفر و کڕیوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی سنوری "بەنار" گۆمەسار و پاش بچڕانی پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەیان, گەڕان بۆ دۆزینەوەیان دەستی پێ کرد و هەتا ئیستەش هەواڵێک لە دۆخی ئەو سێ کۆڵبەرە لە بەردەستا نیە.

‎هەروەها لە ساڵانی پێشتر لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو ۵ کۆڵبەری خەڵکی گوندی کورانی ورمێ بە ناوەکانی "ئەولایی خودایی", "فەرات خودایی", "مەتین ئەسڵانی" ،"بیلن ئەحمەدی" و "یاوەر ئەسڵانی" بەهۆیی هاتنی هەرەس بە سەریان لە بەرزاییەکانی سنوری ورمێ گیانی خۆیان لەدەست داوە و لە سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۸یشدا دو منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی "فەرهاد"و "ئازاد خۆسرەوی" کە ۱۴ و ۱۷ ساڵ تەمەنیان بوو لە بەرزاییەکانی "تەتەی" سەر بە ناوچەی هەورامان بەهۆی کیر کردن لە بەفر و کڕێوە گیانی خۆیان لەدەست دا.
‎کۆڵبەران لە ترسی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە
‎سەرکوتگەرەکان و سنور پارێزەکانی ڕژیم کە سەرەکیترین هوکاری گیان لەدەستدانیانە ناچارن ڕێگە سەختە شاخاویەکان بگرنەبەر کە زۆر جار بەهۆی بەفر و کڕێوە لە ڕێگە ئەستەمە شاخاویەکان لە وەرزی زستان و هەروەها هاتنی هەرەس بەسەریاندا گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن

ڕێکه‌وت: 2022-01-15 09:37:09
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





بێ سەرو شوێن بوونی سێ کۆڵبەری کورد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2022-01-15

نوقم بوونی ژن و مێردێکی مەریوانی لە ئاوەکانی یونان

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2022-01-15


دیمانه

سیاسی