
بە پێی ڕاپۆرتەکان بڵاوکراوەکان، لە ڕێکەوتی 20ی بەفرانبار هەتا 27 ی بەفرانبار، لانیکەم 9 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
شایانی باسە کە ساڵانە سەدان کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران دەبنە قوربانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، تەقینەوەی مین، سەرما و هەرەسی بەفر، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و دەیان ڕووداوی دیکەی هاوشێوە.
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی بارزان میهەنی، ئەسعەد و بێهلول سیدانی فەر، لە نێو هەرەسی بەفردا لە سنووری ورمێ ون بوون و خەڵکی ناوچەکە دەگەڕێن بە دوایاندا، بەڵام بەهۆی خراپی کەش وهەوا و نەبوونی پێداویستی هێشتا نەیانتوانیوە ئەم کۆڵبەرانە کە یەکیان تەمەنی ژێر هەژدە ساڵە، بدۆزنەوە.
هەر لەماوەی ئەو حەوتووەدا، مێهران ڕەحمانی بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژراوە و هەروەها ئیبراهیم ڕەحمانی و هاوڕێ ڕەحمانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، برینداربوون.
یاسر سەحرایی خەڵکی کولسەی سەر بە شاری جوانڕۆ و عوسمان موحەممەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

