له‌سه‌رهێل 67
سێ‌شه‌مه 3 جۆزه‌ردان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لەشاری سنە کەسێک بەهۆی ڕووخانی سەربانی نەخۆشخانەیەک فەوتی کرد

خەبات مێدیا: ڕووخانی بەرهەیوانی هاتنە ژوورەوەی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە، بووە هۆی گیان سپاردنی کەسێک.
ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی بەفرانبار، بەرهەیوانی هاتنە ژوورەوی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕووخاوەو چەند کەس ژێری کەوتوون.
ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سنە، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، بەرهەیوانی دەرگای هاتنە ژورەوەی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەکە ڕوخاوە و بەداخەوە لەم ڕووداوەدا پیاوێکی تەمەن ۵۰ ساڵی خەڵکی شاری بانە، گیانی سپاردووە.
ڕێکه‌وت: 2022-01-17 19:23:56
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-05-20 10:03:34

دیمانه

سیاسی