له‌سه‌رهێل 77
سێ‌شه‌مه 3 جۆزه‌ردان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تویتەر جارێکی دیکە یه‌کێک له‌ لاپه‌ڕه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئاخوند خامنه‌یی داخست.

خەباتمێدیا: تویتەرله‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردودا دووهه‌مین جاره‌ که‌ هه‌ژماره‌کانی تویته‌ری تایبه‌ت به‌ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕژیم به‌هۆی پێشێلکردنی ئازادی و یاساکانی تویته‌ر داده‌خات.به‌ڕێوبه‌رانی تویته‌ر ڕایان گه‌یاند کە ئه‌م لاپه‌ڕه‌ی ئاخوند خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕژیم بۆ هه‌میشه‌ داده‌خه‌ن. داخستنی لاپه‌ڕه‌ سه‌ره‌کیه‌‌که‌ی خامنه‌یی پاش بەڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌کی ئه‌نیمه‌یشن له‌سه‌ر دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووتری ئه‌مریکا هات که‌ له‌ تۆڵەی کوشتنی تیرۆریست قاسم سلێمانی دا، هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر دۆناڵد ترامپ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ هه‌ر ئه‌م کورته‌ ڤیدیۆیه‌، چه‌ند سه‌عات پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ هه‌ژماری تویته‌ری ئاخوند خامنه‌یی، له‌ ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمی ڕێبه‌ری دیکتاتۆری ئاخوندی دا به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ری کوژرانی گه‌وره‌ تیرۆریست پاسدار قاسم سلێمانی بڵاو کرایه‌وه‌.
سه‌ره‌تا به‌ڕێوبه‌رانی تویته‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌یان سڕیه‌وه‌، پاشان هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌که‌یان داخست. له‌پاڵ ئه‌و ڤیدیۆ ئه‌نیمه‌یشنیه‌دا، له‌زاری ئاخوند خامنه‌ییه‌وه‌ نووسرابوو که‌ تۆڵه‌ی کوشتنی گه‌وره‌ تیرۆریست قاسمی سلێمانی له‌ ترامپ و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که‌ له‌ کوشتنی قاسم سلێمانی دا به‌شداربوون ده‌که‌نه‌وه‌.
شایانی باسە تویتەر لاپه‌ڕه‌ی پێشووتری خامنەی بەبۆنەی دانانی وێنەیکی تویتکراو له‌سه‌ر دۆناڵد ترامپ داخستبوو، که‌ له‌ وێنه‌که‌دا سوکایه‌تی به‌ دۆناڵد ترامپ کرابوو.توویت کراو کە تێدا سێبەری پەهبادێک لەسەر سەری ترامپ لە کاتی کایەی گۆڵف لە فلۆریدا دەرکەوتوو داخرا بوو.
شایانی باسە تویتەر لاپه‌ڕه‌ی پێشووتری خامنەی بەبۆنەی دانانی وێنەیکی تویتکراو له‌سه‌ر دۆناڵد ترامپ داخستبوو، که‌ له‌ وێنه‌که‌دا درۆنێک له‌سه‌ر سه‌ری دۆناڵتراپ دانرابوو. به‌ڕێوبه‌رانی تویته‌ر به‌هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستی و پیشێلکردنی یاساکانی تویته‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌ی داخست.

ڕێکه‌وت: 2022-01-17 20:45:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-05-20 10:03:34

دیمانه

سیاسی