له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتی به‌بۆنه‌ی ٢٢ی ڕێبه‌ندان, ساڵڕۆژی سەركەوتنی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران

هاونیشتمانیانی كوردستان!

خەڵكی ستەم لێكراوی ئێران!

 بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەركەوتنی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران بە سەر ڕژیمی دیكتاتۆری شاهەنشاییدا گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانی تێكۆشەری كوردستان و خەڵكی خۆڕاگری ئێران پێشكەش دەكەم. هەر بەو بۆنەوە درود دەنێرم بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ و ڕۆحی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی و مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دوو ڕێبەری پێشڕەوی ئەو ڕاپەڕینە لە شارو ناوچەكانی كوردستان و هەموو ئەو تێكۆشەرانەی لە مەیدانەكاندا بە شەو ڕۆژ لەڕێكخستن و هاندانی جەماوەر تێدەكۆشان و ماندوو بوون.

هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!

ڕاپەڕێنی تێكڕای گەلانی ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتی ستەمگەری شادا، نوقتە گۆڕانێكی گرینگ بوو لە مێژووی خەباتی ئازادیخوازی لە ئێراندا كە هەموو دانیشتوانی ئێران بە بێ‌ جیاوازی، بۆ هێنانە دیی ئامانجە بەرزەكانیان و هاتنە دیی خۆری ئازادی و كۆتایی هاتن بە جیاوزای كۆمەڵایەتی و جیاوازی دانان دەسەڵات لە نێوان گەلانی ئێران، تێكۆشان و خەباتی هاوبەشیان كرد. گەلی كورد لە كوردستانی ئێران كە دەورێكی بەرچاوی لە ڕاپەڕین و سەركەوتنیدا هەبوو، هومێدوار بوو كە دەسەڵاتی نۆێ، مافەكانی كورد لە چوراچێوەی سنوور و پانتایی شارو ناوچەكانی كوردستانی ئێران و لە چوارچێوەی تەوایەتی خاكی ئێران لە بەر چاو دەگرێ‌ و دەسەلمێنێ‌، بەڵام چەند مانگ دوای بە دەسەڵات گەیشتنی ئاخوندەكان بە داخەوە ئامانجەكانی ڕاپەڕێن لە لایەن خومەینی و هاوكارانی بە تاڵان و بەلاڕێدا بران و ئەو دەسەڵاتە پێشێلی هەموو بنەماكانی ئازادی لە ئێراندا كرد.

دەسەڵاتی ئاخوندەكان داوا ڕەواو دیموكڕاتیەكانی خەڵكی كوردستان و  هەیئەتی نۆێنەرایەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی ڕەد كردەوەو لە وەڵامی داوای ڕەوای خەڵكی كوردی بە زۆرینە موسڵمان فەرمانی جیهادی ڕاگەیاندو بە ڕەوانە كردنی هێزی سەربازی و پاسدار  بۆ شارو ناوچەكانی كوردستانی ئێران، جەنگێكی ناڕەوای بە سەر خەڵكی كوردستاندا سەپاند كە تا ئەمڕۆ ئەو فەرمانە ناڕەوایەی خومەینی لە دژی خەڵكی كوردستانی ئێران كاری پێدەكرێ‌. ئاشكرایە كە خەڵكی كوردستانی ئێران و خەڵكی ئێران لە ماوەی ٤٣ ساڵ حوكمڕانی ئاخوندەكان بێجگە لە ستەم و بیعەداڵەتی، جەنگ و ماڵوێرانی،هەژاری و بێكاری،پەرەپێدانی دەیان كێشەی كۆمەڵایەتی، بە تاڵان بردنی سەرمایەی نەتەوەكانی ئێران، پەرە پێدانی ترۆریستی نێودەوڵەتی، هیچ كارێكی شیاویان لەو دەسەڵاتە ملهوڕو دیكتاتۆرە نەدیوە.

 ئەو هەلومەرجە خراپەی دەسەڵاتی ئاخوندەكان لە ماوەی ٤٣ ساڵ بە سەر ئێران و كوردستانیان هێناوەو ئەو ستەمكاری و جینایەتە ناخ هەژێنانەی ئەنجامیانداوە ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەو ئەو پەیامە ڕوونەمان دەخاتە بەردەست كە دەبێ‌ هەموو تواناكانمان بخەینە گەڕ لە پێناو ڕوخانی یەكجاری ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و دامەزرانی حكومەتێكی دیموكڕاتیك لە ئێراندا تا گەلێ‌ كورد و گەلانی دیكەی ئێران لە سایەی ئەو دەسەلاتی دیموكڕاتیك و ئازادەو لە چوارچێوەی ئێراندا بە مافەكانیان بگەن و ئاسەوارێك لە ستەم و دیكتاتۆری نەمێنێ‌.هەر بە چاو لێكردن لە ستەمگەری و جینایەتكاریەكانی ڕژیمی شا ئەو بەرپرسایەتیەش دەكەوێتەئەستۆمان كە نابێ‌ ڕێگە بدرێ‌ دەست و پێوەندەكانی حكومەتی شا دەست لە كاروباری سیاسی و بەڕێوەبەری ئێران وەر بدەن و هەوڵ بدەن جارێكی دیكە ئێران تووش قەیرانی سیاسی و ئاڵۆزی بكەن.

بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەركەوتنی ڕاپەڕینی ١٣٥٧ كۆچی خۆری لە بەرانبەر حكومەتی ڕەزا شا، داوا لە هاونیشتمانیانی كوردستان دەكەم ڕیزەكانیان یەك بخەن و ڕێگە نەدەن كەسانی ناپەسەند، دوو بەرەكی و ئاژاوەگێڕی دروست بكەن و ڕەوتی خەباتی شۆِڕشگێڕانەی خەڵكی كوردستانی ئێران بە لاڕێدا بەرن. ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ڕەد كردنەوەی هەر جۆرە دانوستانێك لە گەڵ دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و دەست و پێوەندەكانی شا كە گومان نیە هەر دووك هاوشێوە بوون لە سەركوت و جینایەتكاری و چەوسانەوەی گەلانی ئێران. تێكۆشانی هاوبەشمان لە گەڵ هێزە تێكۆشەرە ئێرانی و كوردستانی و شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران كە ئاڵتڕناتیوی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێرانە لە پێناو ئازادی گەلی كوردو گەلانی ئێران بەردەوام دەبێ‌.

 پیرۆز بێ‌ یادی سەركەوتنی شۆِرشی گەلانی ئێران دژی ڕژیمی شا سەركەوی خەباتی مافخوازانە خەڵكی كوردستان.

 بابەشێخ حوسەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ كۆچی خۆری

ڕێکه‌وت: 2022-02-11 21:13:46
به‌شی ( سکرتێری گشتی )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی