
ڕۆژی پێنج شەممە 17 ی فێوریەی 2022 پاڕڵمانی ئورپا بڕیاڕنامەێكی گرینگی لە پێوەند بە پەرەسەندنی ئیعدام لە ئێران و بە تایبەتی ئیعدامی ئافرەتان پەسەند كرد. جێگەی ئاماژەیە كە لەو بڕیاڕنامەیەدا بەڕێوەبردنی ئیعدامی كەمایەسیە مەزهەبی و نەتەوەیی و قەومیەكان و بەتایبەت ئیعدامی بلوچەكان،كوردەكان، عەرەب و بەهائیەكان و (دگرباشان) هاوڕەگەز خوازان که بە شێوەیەكی بەربڵاو بەڕیوەدەچێ بهتوندی مهحکوم و ئیدانه کراوه. ههر لهو بڕیارنامهیهدا پهرلهمانی ئوروپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران دهکا که ئیعدامی منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ ڕابگرێ. هەر بە پێ ئەو بڕیاڕنامەیە، ئێران یەكێكە لەو ووڵاتانەی كە زیاترین ڕێژەی سەركوتی ڕۆژنامە نووسانی تیدا پەیڕەو دەكرێ. ئەو بڕیاڕنامەیە بە دەنگی 617 دەنگی بەڵێ و 8 دەنگی نەخێر و 59 دەنگی بێلایەن پەسەند كرا.
بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، لهو پهیوهندیهدا سوپاس و دهستخۆشی له ئهندامانی پارلمانی ئوروپا دهکا بۆ پەسەند كردنی ئەو بڕیاڕنامە گرینگە.
کاک بابهشێخ حسینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران داوا لە كۆمەڵگەی جیهانی و ڕێكخراوە جیهانیەكانی پشتیوانی مافی مرۆڤ و وولاتانی خاوەن دەسەڵاتی جیهان دەكات بە شێوەی كاریگەر سیاسەتی سەركوتگەرانەی ڕژیمی دیكتاتۆری ئێران لە بەرانبەر گهلانی ئێران و بە تایبەت گەلی كورد مەحكوم بكەن و ڕێگری لێ بكەن.
سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی
30ی ڕێبەندانی 1400 كۆچی خۆری
19 ی فێبریواری 2022
بهشی ( سکرتێری گشتی )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





