
خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 18/2/2022 لە سەر مەزاری مامۆستا شێخ عیزەددین ڕێ و ڕەسمێك بە ئامادەبوونی شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات و ژمارەیەك لە ئەندامانی سازمانی خەبات، لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێ و ڕەسمەكە بە فاتیحەو دەقیقەیەك بێدەنگی دەستی پێكرد و دوایەش شاندی سەرکردایەتی سازمانی خەبات تاجە گوڵینەی رێزدار كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات یان لە سەر مەزاری مامۆستا دانا.
بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و کاک بەختیار عەزیزی بەرپرسی پەیوەندیەکانی سلێمانی، بە بۆنەی ساڵوەگەری کۆچی دوایی ڕێبەری نەتەوەیی گەلەکەمان مامۆستا شێخ عیزەدینی حسێنی چەند ووتەیان لە بارەی دەوری مامۆستا لە جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستانی ئێران و جوڵانەوەی شۆڕشگێرانە دژ بە ڕژیمی شاو ڕژیمی خومەینی بۆ ئامادەبووانی كۆڕەكە باس كرد.
بەڕێز نورانی فەرد لە وتەکانیدا ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی دیار و کاریگەری مامۆستا کرد و دەوری بەرێزیانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357و پاشان ڕابەرایەتی شاندی نوێنەرایەتی گەلی کورد لە بەرانبەر حکوومەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی بە گرینگ و لەبیر نەکراو وەسف کرد و هەروەها لە درێژەی قسەکانی دا بەئاماژە کردن بە خەباتی هاووبەشی مامۆستای نەمر و پێکهێنەرانی سازمانی خەبات ڕێز و ئەمەگ بەرانبەر ئەو ڕێبەرە نەمرەی بە ئەرکێکی تەشکیلاتی و نەتەوەیی بۆ تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات زانی.
ناوبراو لەبەشێک لەقسەکانی دا هەوڵدانی بەکرێگیراوانی ڕژیمی بۆ شێواندنی گۆڕی مامۆستا بە هەوڵێکی نەزۆکانە و هاوکات ترسی دەسەڵاتی ئاخوندی لە ناو و یادی ئەو ڕێبەرە مەزنە زانی و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا زیاتر لەهەرکاتێکی تر جێگە و پێگەی ڕێبەرە هەرگیز لەبیر نەکراوەکان، مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی و مامۆستا شێخ عیزەدینی حسێنی و دەوری شوێندانەرانەیان بەدیار زانی و ووتی ئەو مامۆستا و ڕێبەرانە ڕێچکە و ڕێبازێکی نوێیان لە خەباتی نەتەوەیی بە بەرگی ئایینی داهێنا و بوونە هاندەری بەشێکی بەرچاوی کۆمەلگای دیندار لەڕاستای تێکەڵ بوونیان بەخەباتی پیرۆزی نەتەوەیی و دەوری گرینگیان هەبوو لە وشیاری ئایینی و نەتەوەیی لەئاستی کوردستان دا.
بەڕێز نورانی فەرد لەکۆتایی قسەکانی دا وتی وەک ڕێبوارانی ڕێگەی مامۆستا و وەک وەفایەک بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو ڕێبەرە زانا و بلیمەتە، پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان ومامۆستای نەمر دووبارە دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ناو و یاد و ڕاسپاردەکانیان لەبیر نەکەین.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





