له‌سه‌رهێل 92
سێ‌شه‌مه 3 جۆزه‌ردان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لە سازمانی خەباتی کورستانی ئێران


ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٨ شاندێکی بالای پارتی کریکاران و رەنجدەرانی کوردستان سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد.
وەڤدی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز کاک باپیر کامەلا سکرتێری گشتی بە یاوەری هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەلایەن بەرێز کاک بابە شێخ حسێنی سکرتێری گشتی و ئەندامی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە گەرمی پێشوازی کران .
لە دیدارێکی دۆستانەدا شرۆڤەی رەوشی سیاسی ناوچەکە و کوردستان و ئێران کرا و ئەو پەرەسەندنە سیاسیانەی ئێستا لە ئارادایە خرایە ڕوو و تیشک خرایەسەر ئـاکام و لێکەوتەکانی.
لەو کۆبونەوەدا یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە گرینگ زاندرا و لەسەر یەکریزی نەتەوەیی و نیشتمانی لەم قۆناغە هەستیارەدا پێداگری کرایەوە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردولا لەسەر بەرەوپێش بردن و پتەوکردنی پەیوەندی سازمانی خەبات و پارتی کریکاران و رەنجدەران پێداگرییان کرد.
ڕێکه‌وت: 2022-03-02 16:47:12
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-05-20 10:03:34

دیمانه

سیاسی