
بە داخەوە رۆژی چوارشەممە 18ی رەشەممەی 1400ی ك خ، كەسایەتی دیار و نیشتمانپەروەر "حاجی مەحمودی ئەمین پوور" خەڵكی گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە كۆچی دوایی كرد.
خواڵێخۆش بوو حاجی مەحمودی ئەمین پوور مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و شۆرشگێڕ و كوردپەروەر بوو كە هەر لە سەرەتای راپەرینی گەلانی ئێرانەوە بە بەشداری لە راپەرین و كۆڕ و كۆبوونەوەكان دژ بە رژیمی پاشایەتی و پشتیوانی لە سەركردەی دیاری راپەرین مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دەكرد.
حاجی مەحمودی بڵەسەن لە دوای سەركەوتنی راپەرین وەكوو سەدان كەسی شۆرشگێڕی دیكەی ناوچەی بانە چەكی هێزی بەرگری لە شان كرد و لە زۆرێك لە هەڵسوڕان و چالاكیەكانی ناوچەی بانە، سەردەشت و سنە بەشێوەیەكی شێلگیر و لێبڕاو ئامادە دەبوو.
خوالێخۆش بوو یەكێك لە دڵسۆزانی سازمانی خەبات و ڕیزەكانی هێزی بەرگری و وەكوو ئەندامێکی چالاك درێژەی بە كار و چالاكی تەشكیلاتی خۆی داوەو درێغی نەكردوە لە خزمەت بە رێبازی سازمانی خەبات و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و بەرەوڕووبوونەوەی هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئاخوندی.
حاجی مەحمودی ئەمین پوور تا دوا هەناسە یاری وەفاداری رێبازی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی مایەوە و ئاواتی سەركەوتن و گەشەی زیاتری سازمان بوو.
بە بۆنەی كۆچی دوایی حاجی مەحمود، كاك بابەشێخی حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات پرسە و ماتەمینی خۆی بە خانەوادەی حاجی مەحمود و خزم و كەس كار و خەڵكی گوندی بڵەسەن و ناوچەی بڵۆ و شاری بانە رادەگەێنێ و لەم خەمەیاندا خۆی بە شەریك و هاوبەش دەزانێ و لە خوای گەورە داواكارە حاجی مەحمودی ئەمین پوور بخاتە بەر رحمەت و بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران / دهبیرخانه
18ی رەشەممەی 1400ی ك خ
بهشی ( سکرتێری گشتی )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





