له‌سه‌رهێل 123
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری ڕێكخراوی ئافرەتانی خەبات لە كونفرانسێكی نێونەتەوەیی بە بۆنەی ٨ی مارس

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی ك خ بەرامبەر بە ٥ی مارسی ٢٠٢٢ كونفڕانسێكی نێونەتەوەیی لە ژێر ناوی (ژنان هێزی گۆڕانن لە ئێران و مایەی ئاشتی وسەقامگیرین لە جیهان)
لە لایەن شۆڕای میللی مقاوەمەتی ئێران لە وەڵاتی ئاڵمان بەرێوەچوو كە تیایدا خانم مریەمی ڕەجەوی سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی شۆڕای میللی مقاوەمەت و دەیان كەسایەتی سیاسی، پارلمانتار و ژنانی تێكۆشەر و یەكسانی خواز لە وەڵاتانی جیاجیا بەتایبەت لە وەڵاتی ئوكراینەوە بەشداربوون و پەیامیان پێشكەش كرد.
هاوكات ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی سیاسی و ئازادیخوازانی كورد و ئێرانی بەشدار بوون و پشتیوانیان لە خەباتی ڕەوای ژنان دوبارە كردەوە.

ڕێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو بەشداری لەو كونفرانسەدا كرد و پەیامی ڕێكخراو لە لایەن
خاتوو زێنەب حوسەینیەوە پێشكەش كرا.

ڕێکه‌وت: 2022-03-12 09:58:17
به‌شی ( ژنان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەشداری ڕێكخراوی ئافرەتانی خەبات لە كونفرانسێكی نێونەتەوەیی بە بۆنەی ٨ی مارس