
سکرتێری گشتی سازمانی خهبات بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت: سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێرشی موشەكی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری هەولێری پایتەخت و بەتایبەیتر تەلەفزیونی کوردستان ٢٤، بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق و هەرێمی كوردستان و بە كردەوەیەكی تەجاوەزكارانەو جەنگ لە دژ هەرێمی كوردستان و عێراق دەزانێ و بە توندی مەحكومی دەكا.
کاک بابهشێخ حسینی، سکرتێری گشتی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران، پهیامێکی لهبارهی هێرشه مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ئەوە نۆیەمین هێرشی جۆراوجۆری مووشەكی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بە تایبەت و چەندین جاریش شارەكانی عێراقی كردۆته ئامانجی هێرشە ترۆریستیەكانی خۆی كە لە ئاكامی هێرشە مووشەكی و ترۆریستیانەی ڕژیمی ئاخوندی دەیان كەس كوژراو و بریندار و زیانی بەرچاو بەر خەڵكی سڤیل و ناوەند و ئیدارە دەوڵەتی و ئابوریەكانی كوردستان و عێراق كەوتوە”
دەقی پەیامەکەی بهڕێز کاک بابهشێخ حسینی
هێرشی مووشەكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان مەحكوم دەکەم
بەرەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە ٢٢ی رەشەمەی ١٤٠٠ی ك خ، ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە ١٢مووشەكی دوورمەودای گرتە هەرێمی كوردستانی عێراق كە زۆربەی ئەو مووشەكانە لە نزیك شاری هەولێر كەوتنەخوارەوەو خەسارەت مادی زۆری بە خانووبەرە و مەزرای ناوچەكە گەیاند.
ئەوە نۆیەمین هێرشی جۆراوجۆری مووشەكی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بە تایبەت و چەندین جاریش شارەكانی عێراقی كردۆته ئامانجی هێرشە ترۆریستیەكانی خۆی كە لە ئاكامی هێرشە مووشەكی و ترۆریستیانەی ڕژیمی ئاخوندی دەیان كەس كوژراو و بریندار و زیانی بەرچاو بەر خەڵكی سڤیل و ناوەند و ئیدارە دەوڵەتی و ئابوریەكانی كوردستان و عێراق كەوتوە.
هێرشە مووشەكیەكانی شەوی یەكشەممەی رژیمی ئاخوندی لەم كات و ساتەدا كە وتووێژەكان لەسەر بەرنامەی ناوكەیی، مووشەكی و تیرۆریستیەكانی رژیم لە وەڵاتان لە ئارادایە، دەرخەری ئەو راستیەیە کە وتووێژی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی، نەبوونی هەڵوێستی جیددی و بەبڕشت لەبەرامبەر ئاخوندان و چاوپۆشی لە كردەوە خراپكاریەكانی، جورئەت و جەسارەتی زیاتر دەدا بەو رژیمە بۆ دروست كردنی مەترسی و هەڕەشەی زیاتر بۆ سەر وەڵاتانی جیران و پێگەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچهکه.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێرشی موشەكی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری هەولێری پایتەخت و بەتایبەیتر تەلەفزیونی کوردستان ٢٤، بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق و هەرێمی كوردستان و بە كردەوەیەكی تەجاوەزكارانەو جەنگ لە دژ هەرێمی كوردستان و عێراق دەزانێ و بە توندی مەحكوم دەكا.
بڕوخێ ڕژیمی دیكتاتۆر و ترۆریستی ئێران
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
22 ی ڕەشەمی 1400 كۆچی خۆری
13 ی مارسی 2022 زایینی
بهشی ( سکرتێری گشتی )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





