
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی خاکەلێوە ڕێوڕەسمی نەورۆز بە بەشداری بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە دەقەیێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمان و تێکڕای شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و پاش خوێندنەوەی پەخشانە شیعرێک داوا لە بەڕێز سکرتێری گشتی کرا کە پەیامی نەورۆزی خۆیان پێشکەش بکەن. بەڕێز کاک بابەشێخ حوسێنی لە پەیامەکەی خۆیدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە مامۆستایان قوتابخانەکان و زانستگاکان و زیندانیانی سیاسی کورد و سەرانسەری ئێران کرد کە ئیستە لە چاڵەڕەشەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندین. بەڕێز کاک بابەشێخ بە ناوهێنانی پر لەشانازیی ناوی شارەکانی کوردستانی وتی: لە کرماشان لە تاقوستان له جوانڕۆ لە نەوسوود لە پاوە لە پیری شالیار لە یارسانیەکان لە هەموو هاونیشتمانیانی دەڤەری کرماشانی سەربەرز. لە ئاگری لە ورمێ لە سنەی سەربەرز و کچان و کوڕانی تێکۆشەری خۆێنگەرم و نیشتمان خۆشەویست. لە مەهاباد شاری قارەمانی و مەردایەتی و شاری کۆماری جوانەمەرگ. لە بۆکان مەڵبەندی زانست و ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی. لە شنۆ مەکۆی کوردایەتی و چاکی و شاری جوان و ڕازاوە. لە پیرانشار شاری تێکۆشەرانی دەروەست و ئازادیخواز. لە ڕەبەت شار و مەڵبەندی پێشمەرگە قارەمانەکانی نەبەردی و ئازایەتی. لە سەقز مەکۆی کوردایەتی بێ پەڵەو نیشتمان خۆشەویستی. لە مەریوان شاری دوانزە سوارە, شاری جوان و ڕازاوەی نیشتمانی ڕەنگین. لە بانە شاری لەبان و سەربەرز مەکۆی تێکۆشەرانی بەهەست و خەمخۆر بە ژینگە, بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی. لە هەموو جەماوەری شار و گوندی نیشتمانی ئازیز پیرۆز بێ لە جەماوەری سەرانسەری ئیران و تێکڕای نەتەوەکانی پیرۆز بێ.
کاک بابەشێخ حوسێنی بە ئاماژەکردن بە جوڵانەوەی مافخوازانەی کورد لە کوردستانی ئێران وتی جوڵانەوەی مافخوازانەی ئێوە جوڵانەوەیکی بەرحەق دژ بە دەسەڵاتی خۆێنڕێژ و دیکتاتۆری ئاخوندیە کە هیچ سنورێکی بۆ دڕەندەیی و سەرکوت و چەوسانەوە و ئیعدامی لاوانی کورد ناپارێزێت و ۴۳ ساڵە سات بە ساتی بە خوێن و دەرد و ڕەنج درێژە پێداوەو داوای لە هەموو جوڵانەوەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کرد کە وەک سازمانی خەبات دروشم و ڕەوتی نا بۆ ڕژیم و نا بۆ دانوستان و وتووێژ بپارێزن کە ئەو ڕژیمە نەک مافی تاکەکانی کوردستان ناپارێزێ, تەنانەت مافی ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەدا بوون و خزمەتیان کردووەو مۆرەی گرنگی ئەو دەسەڵاتە بوون بە زیندانی کردنیان لە چاڵەڕەشەکانی ڕژیم ئەداتەوە.
بەڕێز سکرتێری گشتی هەروەها هێرش بۆ سەر شاری هەولێر پێتەختی هەریمی کوردستانی مەحکووم کرد و وتی: دەسەڵاتی ئاخوندی ملهۆڕانە هێرش دەکاتە سەر هەریمی کوردستان و ڕووهەڵماڵاو ئاخوندەکان و پاسدارەکان باسی ئەوە دەکەن کە لە هەریمی کوردستان هەر کوێ یان پێ خۆش بێ بۆمبارانی دەکەن کە ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەو ڕژیمه دۆستی هیچ میللەتێک و نەتەوەیک نییەو ئەوانەی لە هەریمی کوردستان هۆمێدیان هەیە کە ڕژیمی ئاخوندی هاوکاریان بکات دەبێ بزانن هەتا لە ڕژیمی ئاخوندی نزیک و ڕێگە بە دەستێوەردانی ئەو ڕژیمە لە کار و باری ووڵاتەکەیان بدەن بێگومان ئاسۆێکی ڕوون و ئۆمێدێک بۆ دەرباز بوون لە قەێران و کێشەکان نابینن. ڕژیمی ئیران بەبۆنەی هەوڵ بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم فشارێکی لە ڕادەبەدەری خستوتە سەر خەڵکی ئێران, ئیرانیک کە یەکێک بووە لە وڵاتە خۆش و ڕازاوەکانی جیهان و زۆر پێشکەوتوو بووە, ئیستا یەکێکە لە وڵاتە دواکەوتووەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. هەر بۆیە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دەبێ بڕوخێ و ئەو ڕژیمە هەتا لەسەر دەسەڵات بێ, نە خەڵکی ئیران ئیسراحەت و خۆشی دەبینێ و نە خەڵکی ناوچەکەش بە ئاسوودەیی دەژین و ئەوەش دەبینین کە لە سەرانسەری جیهانیشدا ئەو ڕژیمە بوەتە هۆی کێشەو ناکۆکی و ئاژاوەگێڕی.
بەرێز سکرتێری گشتی لەکۆتاییدا وتی: لە نەورۆزی سەرهەڵدانەوەی خەبات و تێکۆشان و بەرخۆداندا جاریکی دیکە سپاسی زۆرمان هەیە بۆ هەموو لایک و ئەم بۆنە پیرۆزە پیرۆزبایی بە هەموو لایەک دەڵین و کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بەتایبەت پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و هەموو هۆگرانی ڕیبازی سازمانی خەبات. پیرۆز بێ جەژنی نەورۆز, سەرکەوتوو و سەربەرز و پایەدار بن.
پاش وتەکانی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی, ڕێوەڕەسمی نەورۆز بە چەند گۆرانی شۆڕشگێڕانەو هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و هەڵپەرکێ و پەزیرایی درێژەی بوو (پاش خواردنی شام) ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.
بهشی ( چالاکیهکان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

