
10ی خاكەلێوە یادی 75 مین ساڵرۆژی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی بەڕێز بێ
دەیان ڕۆژی دیار لەمێژووی گەلی كورددا هەن كە دەرخەری كارەسات و دەخەری ستەمی دژمنی قین لە دڵو ناپەسەندو دزێو دڵڕەشە.ئەو ڕۆژانەی كە بیرهێنانەوەیان ئازار هێنەرو تاسەباری و لێوبەبارین.
بەڵێ 10 ی خاكەلێوە یەكێكە لەو ڕۆژە پڕ له ئازارانە بۆ نەتەوەی كورد،كە هەم دەرخەری دڕندەیی و حەق نەبیستی و شەڕەنگێزی و غەدداری دژمن و هەمیش دەرخەری خەیانەتی نیشتمان فرۆشی ژمارەیەك بە ناو كورد بوو، كە بە داخەوە تا ئێستاش و لە دوای 75 ساڵ خائینان و خۆفرۆشان بەردەوامن لە خەیانەتكاری لە ناو گەلی كۆمەڵگەی كوردەواریدا.
هەروەها ئیعدامی قازی محەممەد و هاوڕێیانی هەڵگری پەیامی خۆراگری و مل كەچ نەكردن بۆ دژمنی دڵ پڕ لە قین و دەرخەری ئازایەتی و نەبەردیی و كۆڵ نەدانە تا دوا هەناسە.
بهڵێ 10ی خاكهلێوه ئەو رۆژەیه كە پێشەوا قازی محەممەد سەرۆك كۆماری كوردستان و حەمە حسین خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەیفی قازی لەدوای بە ناڕەوایی مەحكوم بوونیان بە ئێعدام لە دوو جەلەسە و دانیشتنی دادگای فەرمایشی،تەنیا لە بەر كورد بوونیان،بە داخەوە بە دەستی دژمنانی كورد و حكومەتی حەمەڕەزا شا لە چوارچرای مەهاباد لە سێدارە دران. بە ئێعدامی سەرۆك كۆماری كورد قازی محەممەد، دوژمن بە خەیاڵی خاوی، كۆتایی بە هەوڵی گەلی كورد بۆ وەدەست هێنانی مافەكانی دەهێنێ، بەڵام لە حەقیقەت دا ئیعدامی ئەو سەروەرانە نەتەنیا گەلەكەمانی لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافە رەوا نەتەوەییەكانی چاوترسین و سارد نەكردەوە، بەڵكوو ئەو رووداوە لە قوڵایی زامی لە كیس چوونی پێشەوا و هاورێیانی پەیامێكی گرینگی گەیاندە خەڵكی كوردستان كە سەروەران لە بەرانبەر ستەم و شكەنجە سەریان نەوی نەكردو گیانبازی وشەهادەتیان هەڵبژارد.
بێگومان ناو و یاد و پەیامی ئەو تێكۆشەرانە بۆ هەتاهەتاییە بە زیندوویی دهمێنێتەوەو هەروەها وانەی خۆراگری و نەسرەوتنیان تا سەركەوتن بە گوێی نەتەوەكەماندا داو بە گیان بازیان و شەهادەتیان ئەو پەیامەیان پێداین كە بە بەڵێنی دژمنانی نیشتمان و دژمنانی گەل باوەڕ نەكەین. پەیامێك كە دەبێ دەرسی لێ وەرگرین و لێوەی فێر بین كە دڵخۆش كردن بە پێكەنینی دژمن و هەوڵ بۆ دانوستان لە گەڵ دەسەلاتی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران پێچەوانەی ڕێنۆێنی وانەو دەرسەكانە كە دەبێ و دەبوو لە پێشەوای فێری بین.
بابەشێخ حوسەینی
10 ی خاكەلێوەی 1401 كۆچی خۆری
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

