
بابەشێخ حسێنی
مه‌لانی جوان به هاتنی وه‌رزی به‌هار به ئاوازی خۆش له پێ ده‌شتی بۆكان و له یه‌كشه‌وه شادییان ده‌گێڕا و مژده‌ی هاتنی به‌هاری ڕه‌نگینیان به هاونیشتمانانی غه‌مبار وستهملێكراو ده‌دا. به‌فر له پشتی یه‌كشه‌وه و ئهحمهئاوا، ده‌تواوه و به دڵی زه‌ویدا دهچوهخوار و هه‌ژاران به تینی هه‌تاو له‌شیان گه‌رم داده‌هات، به‌رخ و كاری ساوا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان بوو به‌و سروشته رازاوه شادییان ده‌گێڕا.كیژ و كوڕانیش دڵخوش بوون به‌وه‌ی له به‌هاردا به كه‌ژ و كێودا دێن و ده‌چن له گه‌ڵ هه‌ڵكه‌ندنی كه‌نگر و گێلاخه و چاوکوتكه و گژوگیا هه‌وای بێگه‌ردی به‌هاریان هه‌ڵده‌مژی و سۆزیان ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شاری بۆكانی رازاوه‌ی مه‌كۆی ئه‌دیبانی كوردپه‌روه‌ر وه‌ك زۆر شاری نیشتمان به هێزی رژیمی ئاخوندی ئابڵۆقه درابوو، شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی پارێزه‌ری سته‌م وتاریكی ژیانیان له خه‌ڵك تاڵ كردبوو. له به‌رانبه‌ردا پێشمه‌رگه دلێره‌كانی پارێزه‌ری نیشتمان، هه‌ڵو بهرزهفڕهكانی كوردستان رۆڵه دڵسۆزه پاك و بێ گه‌رده‌كانی سازمانی خه‌بات به‌گژ دژمندا ده‌هاتنه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا، ته‌شكیلاتی بۆكانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به رێبه‌رایه‌تیی مامۆستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام ده‌ورێكی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوو له وشیار كردنه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه سهركوتکهرهكانی رژیم و خۆفرۆشان له ناوچه‌ی بۆكان. مامۆستا سه‌یدعه‌بدوڵڵا ئارام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان و به‌رپرسی ته‌شكیلاتی بۆكان بوو، له هه‌مان كاتدا له مه‌یدانی نه‌به‌رد له به‌رانبه‌ر دژمنی غه‌داردا له هیچ سڵی نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها له پاریزگاری له سازمانی خه‌بات له به‌رانبه‌ر نه‌یاران دا فیداكاری ده‌كرد و له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا پێشه‌نگی هێرشبه‌ران بوو. تێكۆشه‌ران و شه‌هیدانی وه‌ك ماموستا سه‌ید عه‌بدوڵڵا ئارام، شه‌هید مام ئیسماعیل سلیمانزاده، شه‌هید كاك عوسمان عه‌بو و شه‌هید كاك محه‌مه‌د شینانی، شه‌هید كاك سادق زندی، شه‌هید حوسین ساحبنهزه، شه‌هید كاك مه‌حممه‌د خالیدی و ده‌یان شه‌هیدی خۆشه‌ویست و قاره‌مان به‌خوێنی پاكیان سه‌نه‌دی حه‌قانییه‌ت و ره‌وایی سازمانی خه‌بات و جولانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كوردستانیان مۆر كرد و به خۆراگرییان له به‌رانبه‌ر نه‌ویستانی سازمان و پاوانخوازاندا وێستان و سه‌نگه‌ریان بهرنهداو پاریزگاریان له بوونی سازمان ده‌كرد. داخ و هه‌زاران داخ، ماموستا سید عه‌بدولا ئارام و هاوڕێیانی له شانزده‌ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦١ له دوای ئه‌وه‌ی خۆفروشێك شوێنی مانه‌وه‌یان به هێزه‌كانی رژیم راده‌گه‌یێنێ، ده‌كه‌ونه ئابڵوقه‌ی دژمنهوهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مقاومه‌ت و ئازایهتێیكی كه‌م وێنه‌یان نیشان دا و ژماره‌یێكی به‌رچاو له هێزه‌كانی رژیمیان به سزا گه‌یاند، تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدانی پڕ رێبواری ئازادیخوازی و سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران بوون.هه‌زاران سلاو له رۆحی پاكی شه‌هید ماموستا سه‌یید عه‌بدوڵڵا ئارام و هاوڕێیانی شه‌هیدانی یه‌كشه‌وه و تێكڕای شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی كوردستان.لێرەداو بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی مامۆستا سەیید عەبدوڵڵا ئارامی سەركردەو شەهیدانی یەكشەوەی بۆكان، دروود دەنێرم بۆ ڕۆحی پاكیان و ژیان و تێكۆشانی ئەو شەهیدە سەربەرزانەمان كردۆتە چۆڵەچرای رێگەی خەبات و تێكۆشانمان.
به‌شی ( سکرتێری گشتی )
ڕێکه‌وت : 2022-05-16

ڕێکه‌وت : 2022-05-16

ڕێکه‌وت : 2022-05-15

دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

