
رێناس فەلەکی
ماوەی چەند سالێكە گەڵاڵەێكی سەركوتكەرانە لە لایەن دەزگا ئەمنیەتی و بە ناو دەزگای یاسا دانانی رژیمی ئاخوندی و تەنانەت لە بەرزترین ئاستی هێز، واتە لە لایەن خامنەییەوە موناقەشە و قسەی لەسەر ئەكرێ وبە هاتنی رەئیسی سەرۆك كۆماری ناسراو بە جەلادی مێژوو باسەكان لە سەر ئەو گەڵاڵەیە دووبارە گەرم بۆتەوە و لە ماوەی رۆژانی رابردوو لەسەر هێنانەوی ئەو گەڵاڵەیە بۆ ناو مەجلیس دەنگدان كرا و بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا گەڵاڵەی بەربەست دروست كردنی سەر ئینتەرنێت لە مەجلیس قسەی لەسەر بكرێ، ئەوە لە كاتێكدا بوو كە پێشتر لە سەحنی مەجلیس رادەستی كۆمیسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیس كرابوو و بریار بوو ئەوان لە پاش هەلسەنگاندن بریاری لەسەر بدەن.ئەو سەر لێشێواوی و ئاڵۆزیە لە بریار و ساخنەبوونەوە لەسەر پەسەندكردن یان رەت كردنەوەی گەڵاڵەكە پێوەندی بە هەستیاری و لێكەوتەكانی دوایی هەیە و دەسەڵات لە دوو رێیانی قازانج و زەرەرەكانی بە جیددی گیری خواردووە و هاوكات كە ئەزانن بوونی ئینتەرنیت و ئاڵ و گۆڕی ئازادانەی زانیاری چەند كاریگەری نەرێنی هەیە بۆ سەر دەسەلات لە بەرانبەریشدا ئاوا ئاگادارن لە نەبوونی ئینتەرنیت چەندە زەرەرمەند ئەبن.لەكاتیكدا دا لە ئاستی نیونەتەوەیی و لە وەڵاتە دیمۆكراتییكەكان بوونی ئینتەرنیت خێرا و بێ بەرانبەر وەك مافێكی سەرەتایی هاووڵاتیان تەماشا ئەكرێ و دەوڵەت خۆی بە ئەركدار ئەزانێ لە هەمبەر ئاسانكاریی لەو خزمەتگوزاریە دا، ئەبینین دەسەلاتی دیكتاتۆری ئاخوندی ئینتەرنێتی لێ بۆتە مۆتەكە و بە دژمنی سەرەكی خۆی ئەزانێ. بێ گومان سرۆشتی هەموو نیزامێكی دیكتاتۆر بەمجۆرەیە كە مانەوە و بەردەوامی خویان لە كەشی توندی ئەمنیەتی و سەركوت و پێشگرتن لە جوڵەی زانیاریی و ئازادی ئەندێشە و بیركردنەوە و زانین و فێر بوون ئەبینن و ئەوەندە بێ متمانەن بە سیستەم و دەسەڵاتەكەیان و لە ئاستی بەرزی نامەشروع بوونی خویان ئەوەندە دڵنیان كە دەیانهەوێ لە رێگەی ئەو بەربەست دروست كردنانە پێش بە تەقینەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری وەزاڵە هاتوو بگرن . نابێ لە بیرمان بچێ بەشێكی بەرچاو لە چوونە پیشەوەی ناڕەزایەتییەكانی بەهاری عەرەبی لە رێگەی ئینتەرنیت و ئاڵوگۆڕی زانیاری ناو دونیای مەجازیی بوو و ئەوە ئەو راستیەیە خەوی لە چاوی خامنەیی و باقی دەسەڵاتدارە دیكتاتۆرەكانی رژیمی ئاخوندی زڕاندووە.گەڵاڵەی بەربەست كردنی ئینتەرنێت بە عەمەلی دوو بەرەی موافق و ناڕازی لە ناو خودی دەسەڵاتدا دروست كردووە و لایەنگرانی پەسەند كردنی ئەو گەڵاڵەیە بە هەست كردن بە مەترسیەكانی ئازادی ئالوگۆری زانیاریی و بیر و ئەندیشە ترسی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتییەكانی ناو كومەڵگا بەرەو تەقینەوەی زیاتر بچی و جوڵانەوەێكی ناڕەزایەتی بەربەرین دروست بكات و لە رەهەندی ئەمنیەتی و ترسی نەمانی دەسەڵاتیان خوێندنەوەی بۆ ئەكەن و لەبەرانبەریش دا بەرەی ناڕازی باس لەوە ئەكەن كە بەشێكی بەرچاو لە كار و كاسبی خەڵك لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوەیە و ئەو گەڵاڵەیە خوی زیاتر كەلێنەكان بەرفراوان ئەكاتەوە و دۆخی خەڵك بەرەو خراپی زیاتر ئەچێ و لە ئاكامدا ناڕەزایەتی ناو كۆمەڵگا پەرە پێ ئەدا. لە لایێكی ترەوە بەشێك لە زیانەكانی ئەو گەڵاڵەیە خودی دەسەلاتیش دەگریتەو و بە پێی خودی سەرچاوەكانی دەسەڵات لە ناڕەزایەتیەكانی خەزڵوەری 1398 كە ئینتەرنێت لە لایەن دەسەڵاتەوە بچرا زیاتر لە 1 میلیارد زیانی ئابووری بەدەسەلات گەیاند.ئەوەی كە ئێستا دەیبینین ڕژیم بە شاراوە و شێنەیی وا خەریكە ئەو گەڵاڵەیە لە ڕێگەی بەرزكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت لە ئیران بۆ دووبەرانبەر و دابەزاندنی خێرایی ئینتەرنیت بەڕێوە ئەبات و گومان ئەكرێ كە ئەوە وەك تاقیكاری و زانینی دژكردەوەی خەڵك لە ڕاست ئەو پرۆژە سەركووتكارییە ئەكەن و لە نەبوونی هیچ دژكردەوەیكی ئەوتۆ لە داهاتوو دا پرۆژەكە ئاشكرا و عەمەلی ئەكەن. ئەوەی راستی بێ ئەو جۆرە پرۆژانە ناتوانێ رێگەی زانین و تێگەیشتنی كۆمەڵگا بگرێت و خەڵكی ئێران هەموو راستییە تاڵەكانیان بۆ ئاشكرا بووە و بە جوانی لەوە ئەگەن هەر رۆژیك ئەو دەسەڵاتە لەسەر كار بمینێتەوە خەسارەتی قەرەبوونەكراوە لە خەڵك ئەكەوێ و ئەو ڕژیمە لەو پەڕی نەزانینەوە ئەیهەوێ لەسەردەمی پێشكەوتن و پێوەندییەكان و زانست دا گەڵاڵەێكی لەم چەشنە جێبەجێ بكات و ئەگەر ئینتەرنێتی ئازادیش نەمینێ لە ئیران ئەوە بێگومان رێگەی تر و یەك لەوان ئینتەرنێتی ماهوارەیی كە لە ئێستادا لە وەڵاتی ئۆكراین جێبەجێ ئەبێ، ئەتوانێ ئەو پرۆژەیەی دەسەڵات پووچەڵ بكاتەوە.بۆیە هیچ گومانی تێدا نییە دەسەڵاتی ئاخوندی ناتوانێ لە ڕێگەی ئەو بەربەست و پرۆژە سەركوتكەرانەیە پێش بە جوڵەی زانیاری و پێش كەوتن و زانست و ئازادییەكانی مرۆڤ بگرێت و دواجار مەحكوومە بە پێمل بوونی ئیرادەی لەشكان نەهاتووی كۆمەڵانی خەڵك و كۆتایی هاتن بە دەسەلاتی دیكتاتۆرانەی.
ڕێکهوت: 2022-04-15 08:57:09بهشی ( سیاسی )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

