
ئازاد خەبات
پەروەردە یەکێکە لە سەرەکی ترین و بنەڕەتی ترین بەردی بناغەی بونیادنانی هەر ڕێکخراو یان کۆمەڵگایەک و هەروەها کرداری ڕاهێنان و پێگەیاندی تاک یارمەتی دەرە تا وەکوو بتوانێ لە پێناو کۆمەڵگا یان ڕێکخراوێکی تایبەتدا بە شێوازێکی گونجاو و درووستدا ئەرک و کارەکانی پێکبێنێ و هەروەها لە گەڵ تاکەکانی دیکە بتوانێ لە کار و خەباتی مەبەستدا بگونجێ و بە ئامانجی هاوبەشیان بگەن.
دەتوانین بڵێین پەروەردە بەر لە هەر شتێک کار کردنە لە سەر کردار و ڕەفتاری خۆمان و دۆزینەوەی کەم و کۆڕی و هەڵەکانی خۆمان و هەروەها دۆزینەوەی خاڵە بەهێزەکانمان تا بتوانین چاکتر خۆمان بناسێنین و بە باشترین شێوە هاوکار بین لە گەڵ کەسانی دیکە بۆ دەست نیشان کردنی ئامانجی هاوبەشمان و پێکەوە هەوڵ بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتن بدەین. بە تێڕوانینێکی دیکە دەکرێ بڵێن پەروەردە ئەو بواریە کە ڕۆڵێکی زۆر گرینگ دەگێڕی لە داهاتوو و داڕشتن و واتا دان بە تاک و کۆمەڵگادا. لە یەکەمین فۆڕمەکانی(شێوازەکانی) ژیانی مرۆڤایەتیەوە پەروەردە بنەمای سەرەکی بوە بۆ بنیادنانی هەر کۆمەڵگایەک. لە کۆمەڵگا سەرەتاییەکاندا ئەو مژارە وەک ڕاهێنان و فێرکردنی تکنیکەکانی ڕاو و شەڕ ، کشت و کاڵ و چنین گرینگی پێدراوە و هەنووکەش هیچ بوارێکی ژیان نیە کە پێویستی بە پەروەردە نەبێ. دوای گەشە کردنی توانای بیرکردنەوە و قسەکردن لە مرۆڤەکاندا تاکوو ئەمڕۆ ڕۆژبەڕۆژ زیاتر و زیاتر کۆمەڵگا و ژیانی کۆمەڵایەتی ئاڵۆزتر دەبێت و لە ڕاستیدا ئەوە کۆد و هێما و ئاماژەکانن کە ڕێنوێنیمان دەکەن بۆ ژیار و هەڵسوکەوت لە نێو ژیان و کۆمەڵگادا. تێگەیشتن و شڕۆڤەی ئەو کۆد و هێمایانە پێویستی بە کات و ڕاهێنانی تایبەت هەیە و هەر ئەوەشە پەروەردە واتادار دەکات و دەبێتە بابەتێکی حاشا هەڵنەگری ژیان.
هەر کۆمەڵگایەک بە پێی دەرفەت و توانا، شێواز و فۆڕمی پەروەدەی تایبەت بە خۆی هەیە و به پێی تێپەڕبوونی کات و پێشکەوتی دونیا گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە. باسی پەروەردە تا ڕادەیێک پێشکەوتوە کە تا ئێستە سەدان لەقی لێ دەبێتەوە و تکنیک و شێوازی جۆراوجۆر داهێنراوە تا ڕاندمان و بەرهەمی کارەکان بەرفراوانتر بکرێ. بە کۆی گشتی سەرەکیترین ئامانجەکانی پەروەردە و هەموو مژارەکانی پەیوەست بەوە لە فەلسەفەی پەروەردەدا خۆیان دەبیننەوە. ڕاستە پەروەردە یەکێکە لە سەرەکی ترین و گرینگترین پێداویستێکانی ژیان و کۆمەڵگایە بەڵام تەنیا بوونی پەروەردە نیە کە بۆ تاک و کۆمەڵگا گرینگە، بەڵکوو چۆنیەتی و ئەو ئاراستەیی ئەوەیە کە تاک و کۆمەڵگای پێ ڕائەهێندرێ گرینگتر و هەستیارترە. دەکرێ پەروەردە ئاراستەیەکی درووستی هزری بدا بە کۆمەڵگا و هاندەری پێشکەوتن و سەرکەوتن بێ، ژیار لە سەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری پێک بێنی و ببێتە هەوێنی پێکەوە ژیانی تاکەکان و شعوری بەرپرسیارەتی و تێگەیشتنی ئامانجدار گەشە پێبدا و هەروەها بە پێچەوانەوە دەشکرێ ببێتە هۆکاری دواکەوتوویی، تاک گەرایی، بشێوی و ئاڵۆزی لە کۆمەڵگا یان ڕێکخراوێکی دیاری کراودا. پەروەردەیەکی هەڵە نەک نابێتە هۆکاری گەشەسەندی کۆمەڵگا بەڵکو لە دواکەوتووییدا نوقمی دەکا و ڕێگە دەگرێ لە هەموو جۆرە پێشکەوتنێک. ئەوەی دۆخی ئەمڕۆی وڵاتی ئێمە پێوەی دەناڵێ نەبوونی سیستێمێکێ پەروەردەی تۆکمە و پتەو لە سەر بنەمایەکی درووستە، تەنانەت لە ناو ڕێکخراوەکانیشدا بە جێگەی پەروەردە بنەمایەک بێ بۆ پەرەپێدانی یەکسانی و ئازادی، بەربەستێکە بۆ پەرەپێدانی بیری سەقەت، تاکڕەوانە و بە دوور له بنەماکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی.
هەروەها بە هۆی نەبوونی پەروەدەیکی دروس و بیرکردنەوەیکی دروست فکری سیاسی و بنەمای پەروەردەی سیاسی لە نێو کوردان دا زیاتر لەوەی ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی بە پێچەوانەوە بۆتە هۆکاری پارچە پارچە بوون و دوور کەوتنی زیاتر و بە جێگەی ئەوەی وڵات لە ناوەند و سەنتەری تێکۆشان، هەوڵدان و خەباتمان دابێ، تەریک خراوە و ئەوەی زیاتر لە هەر شتێک گرینگی پێدەدرێ، تاک یان بیرێکی تایبەتە لە بەرژەوەندی کەسانی تایبەت.
ڕۆڵێکی گرینگ و سەرەکی دیکەی پەروەردە گەشەپێدانی گومان دروست کردن و هێزی لێکۆڵینەوە و لێگەڕینە لە تاکدا. هەر وەک ئاماژە کرا لێرەدا مەبەست لە گومان، گومانە بە واتا ئەرێنی و دروست، بەواتای ئەوە کە گومان ببێتە هۆی ئەوەی ئێمە بیر بکەینەوە، لێکۆڵینەوە بکەین و لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا ڕاست و هەڵە لەیەک دەربخەین و بگەین بە بابەتی سەرەکی و بنەڕەتی ڕاست، نەک گومان بە واتا نەرێنی و هەڵە.
پەروەردەی درووست دەبێ توانای شڕۆڤە و لێکدانەوەمان تێدا گەشە پێبدا، ببێتە هۆی ئەوە گومانی ڕاستەقینە لامان درووست بێ، سەرلەبەری سیستێمی فکری و سیاسیمان گەشە بکا و ببێتە هەوێنی پێکەوەژیان و لێک تێگەیشتن و هەروەها دەرفەتی نرخاندنی کۆی بابەتەکانی پەیوەست بە ژیان بڕەخسێنێ.
گرینگیەکی دیکەی پەروەردە و فێرکاری درووست پێگەیاندنی نەوەی داهاتوویە بۆ بەڕێوە بڕدنی کۆمەڵگا. پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندرووست ڕەنگه سەرەکیترین ئەرکی پەروەردە بێ چونکە داهاتووی وڵات ڕاستەخۆی پێوەندی بەوان هەیە. تێگەیشتن لە ویست و داخوازی نەوەی داهاتوو و هەوڵدان بۆ کاناڵیزە کردنیان لە ئاراستەی نەتەوەیی و نیشتمانیدا دەبێ یەکێک بێت لە سەرەکیترین ئامانجەکانی پەروەردە.
لە سیستێمی پەروەردەی درووستدا شوێنێک بۆ پیرۆزی نییە بەڵکوو هەموو شتێک دەکرێ و دەبێ ببێتە بابەتی لێکۆلینەوە و هەڵسەنگاندن. تەنانەت دەکرێ سەر لە بەری سیستێمی ژیاری، هزری، سیاسی و دینیش هەڵسەنگاندنی دروست و دور لە حاڵەتی تاکڕەوانەی بۆ بکرێ و لە گەڵ بارودۆخی ئێستا و هەلومەرجی هەنوکەییمان ڕێکبخرێت.
• لە پێوەندی لە گەڵ پەروەردەدا دوایین مژارێک کە جێگەی باسە، نوێکردنەوە و بەڕۆژ کردنە. پێشکەوتنی خێرای دونیای ئەمڕۆ ناچارمان دەکا هەموو چرکەیەک لە هەوڵی نوێبوونەوە دابین. بیر و هزر ،چۆنیەتی ژیان و پێوندیمان بە دونیای دەرەوە، هەروەها شێواز و فۆڕمی ژیان بە بەردەوامی گۆڕانکاریان بە سەردادێ و لە نوێبوونەوەدان. هەر بۆیەش دەبێ ئێمەش به بەردەوامی خۆمان و سیستێمی هزری و ژیاریمان نوێکەینەوە. ئەوەش تەنیا لە سەر بنەمای پەروەردەیەکی درووست کە داهاتووی تێدا ڕەچاو کراوە دێتەدی.
ڕێکهوت: 2022-04-27 11:18:42بهشی ( سیاسی )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

