له‌سه‌رهێل 132
هه‌ینی 11 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەران

سەروەری گەل: محەممەد ئەحمەدی

هەر گەلێک شەهیدی نەبێ مێژووی نییەو هەر گەلێک مێژووی نەبێ گەل نییە. كاروانی خەباتی دژی زۆرە ملی و ملهۆڕی بێوچان و ڕاوەستان دێت و دەڕواو بێ پسانەوە ڕادەبڕێ و شان بە شانی ئەویش كاروانی شەهیدانی سوور خەڵاتی دەڕواو شەهیدی تازەی پێوە دەلكێن و دەستە دەستە خەباتگێڕان پلە و پایەیان بەرز دەبێتەوە و شانازی چوونە ناو كۆڕی شەهیدان، وەدەستیان دەكەوێ و هێندێكیش لەوان چاوەڕوانی چوونە ناو ئەو كاروانە و وەرگرتنی ئەو شانازییەنو دەیانهەوێ بگەنە ئەو ڕادە كە ئەركی خۆیان بەجێ هێنابێ.
گەلی كوردمان لە كوردستاندا وەک گەلێک خاوەن بیر و باوەڕ بە ڕێبازی پڕ لە ئازادی خودا كە خەباتی ڕزگاری خوازی دژی زۆرداری و زۆرە ملی یە، وەک هەموو زۆر لێكراوێک كە هەست بە زۆر لێكراوی خۆی كردبێ و لە دژی زۆر ڕاپەڕیبێ، وەک هەموو چەوساوەیەک كە دەبێ تەكان لە خۆی بدات و خۆی لە چاڵاوی كۆیلەیی و چەوسانەوە دەربێنێ وەک هەموو خەباتگێڕێكی ڕاستەقینەو كۆڵنەدەر كە خەبات دەكا، ئاڵای خوێناوی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خۆی بەرزكردۆتەوە و لە سەر لوتكەی لە خوێنا شەڵاڵی كوردستان هەڵیداوە و مەردانە لە گۆڕەپانی خەباتی كوردستان ڕاوەستاوە. كە لەو ڕێگا پڕ لە كەند و كۆسپەدا بە هەزاران هەزار شەهیدی پێشكەش بە بارەگای خوداو خەڵک كردووە.
بەڵام گەلی قارەمانی كورد هەرگیزاو هەرگیز، دەستی لە خەباتی ڕزگاریخوازانە و ڕەوای خۆی شل نەكردوە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر تێكۆشاوە. ئەو كاتەی كە لە ئاسمانی خەباتی ڕەوای گەلەكەماندا ئەستێرەیەكی پرڕشنگداری خۆی بە خەباتكارانی ڕاستەقینە نیشان ئەدات، ئەو كاتە كە لە گوڵزاری هەڵاڵە سوورەی شەهیداندا گوڵێكی سوور، بە دیمەنی هەڵكەوتووی قارەمانێكی خەباتگێڕی وەک كاک محەممەد ئەحمەدی پێدەكەنێ، هەر بۆیە شەهید محەممەدیش بۆ تۆڵەی شەهیدانی پێش لە خۆی خوێنی وەجۆش هات و بە سەر خاكی كوردستاندا هەڵچوو. شەهید محەممەد ئەحمەدی كوڕی محەممەد ئەمین خەڵكی گوندی ساوانی خوێناوی كوڕە كوردێک بوو كە بە ئاو هەوای ئەو كوردستانە خوێنیاوییە ژیا بوو پێ گەیشتبوو و بە تەواوی هەست بە ژێر چەپۆكی گەلەكەی و داگیركراوی نیشتمانەكەی كردبوو، هەر بۆیە لە كاتی هێرش هێنانی ڕژێمی دژی مرۆڤایەتی خومەینی بۆ سەر كوردستان هەستی كورد پەروەری هانیداو چەكی دیفاع لە نیشتمانەكەی لە شانكرد و لە سەنگەری شەرەفدا دژی داگیركەرانی كوردستان شێرانە ڕاوەستا، بەڵام بە داخێكی زۆر گرانەوە مەرگ مەودای نەداو لە ماوەیەكی كەمی پێشمەرگایەتی دا لە شەڕی ٣٨ ڕۆژەی شاری بانەی خوێناوی لە ڕۆژی ١٣٥٩/٢/٨ دا بە گوللەی دوژمنانی خوێن خۆری ئینسانییەت پێكراو چاوی ئەوینداری بە گەل و نیشتمانەكەی لەسەر یەک داناو بۆ هەمیشە سەنگەری شەرەف و پیاوەتی بۆ هاوسەنگەرانی بە جێهێشت.

هەزاران پیرۆزبایی لەو خاكەی كە ئەو ڕۆڵە قارەمانانەی لە ئامێز گرتووە

ڕێکه‌وت: 2022-04-28 08:08:19
به‌شی ( شه‌هیدان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: یادی سەروەران