له‌سه‌رهێل 70
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بارودۆخی نالەباری ژنانی زیندانی لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئێران لە زمانی خۆیانەوە!

ڕژیمی ئاخوندی لەوکاتەوەی بەدەسەڵات گەیشتوە هەتا ئێستا کە ٤٣ ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە تاوانیدا تێدەپەڕێت بە ترس و تۆقاندن حوکمی دیکتاتۆرانەی درێژە پێداوە.
بە کومەڵ نەیار و موخالیفانی لە بەندیخانە هاویشتوەو ئێران بە تایبەت کوردستانی کردۆتە سیاچاڵ.
ڕۆژ بە ڕۆژ فشارەکان بۆ سەر خەڵکی ئێران و کوردستان ڕوو لە زیادبونەو بەهۆی مەترسی لە دەستدانی دەسەڵاتە نگریس و دیکتاتۆریەکەی بەردەوام بەناوی جیاو بەهۆکاری ناڕۆن خەڵکی ئەو وڵاتە دەستەبەسەر و زیندان دەکات و ئەشکەنجە و ئازار و لە سێدارەدان بەشی ئەو بەندکراوانەیە و ترۆر و تۆقاندنیشیان بۆتە پێناسەی ڕژیم.
هەر بەپێی وتەی بەندکراوان لە بەندیخانەی شاری سنە کە بە یەکێک لە خراپترین بەندیخانەکان ناوبانگی دەرکردووە، لە مانگی ڕەمەزان تەنیا یەک ژەم خواردن بە زیندانیان ئەدرێ و بە ئەنقەست بە برسییەتی ئەیانهێڵنەوە و بەشێوەی زۆرەملی ڕۆژوویان پێدەگرن کە ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی بەندکراوان تووشی کێشەی جەستەیی و دەروونی بن.

هاوکات بەهۆی کێشەگەلێک وەکوو نەبوونی ئامێری گەرمایی لە وەرزی سەرما و بەپێچەوانە نەبوونی ئامێری سەرمایی لە وەرزی گەرمدا، هەروەها نەبوونی ئاوی گەرم بۆ حەمام وەکوو فشارێک بۆ سەر بەندکراوان بەکاری دێنن.

لەم زیندانانە دایکانی دووگیان بوونیان هەیە کە ناتوانن خواردن بۆ خۆیان دابین بکەن.
ئەمە تەنیا بەشێکی بچووک لە شکەنجەی ژنانی بەندکراوە، کە هاوکات گوڵالەی مورادی، زیندانی سیاسی کە لەم ڕۆژانەدا بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە، لە بەندیخانەوە تۆمارێکی دەنگی بۆ میدیاکان نارد و ڕایگەیاند: کە ناچارکراوم دانپێدانانی زۆرەملی کە لە لایەن کوڕە مێرمنداڵەکەم لە دژی خۆم نووسراوە، قەبوڵ بکەم و لە کۆتاییدا فیلمێک لە دانپێدانانی من تۆمار کراوە.

گوڵالە مورادی ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەگەڵ دوو کوڕی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعات گیراو لەم ماوەدا مافی گرتنی پارێزەری نەبووە.

هاوکات سوعدا خدیرزادە، زیندانییەکی سیاسی دیکە کە دووگیانە باس لە بارودۆخی خۆی لە زیندانەکانی ڕژیم دەکات و دەڵێت:
هەڕەشەیان لێکردووم و ناچارکراوم دانپێدانانی زۆرەملی بکەم و هێزە ئەمنییەتییەکان پشنیاری خراپیان پێداوم.

زۆر جار لە ناوخۆی زیندانەکان ڕاپۆرتی دەستدرێژی و هەڕەشەی دەستدرێژی جنسی لە بەندکراوان بڵاو کراوتەوە.

ڕێکه‌وت: 2022-04-30 07:45:17
به‌شی ( ژنان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بارودۆخی نالەباری ژنانی زیندانی لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئێران لە زمانی خۆیانەوە!