له‌سه‌رهێل 81
سێ‌شه‌مه 5 ره‌زبه‌ر 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخ حوسەینی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی لاوانی خەبات


لاوانی تێكۆشەری كوردستان!
جەماوەری ستەملێكراوی كوردستان و ئێران!
بەڕێزانی دەستەی بەڕێوەبەری و ئەندامانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران!

لە سەرەتادا بە بۆنەی یازەدهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێكخراوی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشكەش دەكەم.
لە كاتێكدا ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێكخراوی لاوانی كوردستانی ئێران بەرز ڕادەگەرین كە لاوان لە كوردستان و سەرانسەری ئێران، ژیانی سەخت و پڕ لە كارەسات بەڕێ‌ دەكەن.
بە هۆی سیاسەتی زاڵمانەو جینایەتكاری و نەزانی ئاخوندە دەسەڵاتدارەكان لاوان بە تایبەتی و تێكڕای هاونیشتمانیانی كوردستان و تێكرای گەلانی ئێران، ئاسودەیی و ژیانی ئاساییان نییەو نە تەنیا دەبێ‌ لە بەرانبەر سەركوت و ستەمگەریەكان و چەوسانەوەی سیستماتیك و بە بەرنامەی ئاخوندەكاندا بوێستنەوە، هەروەها دەبێ‌ بۆ دابین كردنی بژێوی و ڕوبەڕوبونەوە لە هەژاری تاقەت پڕوكێن تێبكۆشن.
بە پێویستی دەزانم سپاس و قەدر دانی خۆم بە لاوانی تێكۆشەری كوردستان و لاوانی سەرانسەری ئێران و ڕێكخراوی لاوانی خەبات و تێكڕای لاوانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات پێشكەش بكەم كە بە تێكۆشان و نەبەزییان لە بەرانبەر دەسەڵاتی ستەمگەرو دژی كوردو دژی ئینسانی نەترسانە لە مەیدانی شۆڕشدا خۆڕاگریان كردوە.
ئاشكرایە لە مێژووی گەلی كورد، لاوانی تێكۆشەر هەمیشە پێشڕەوی شۆڕش بوون و دەوری سەرەكیان لە مەیدانی سیاسی ،كۆمەڵایەتی و زانستی وخوێندەواریدا گێڕاوە.
لە ماوەی زیاتر لە ٤٣ ساڵ شۆڕشی ڕەوای خەڵكی كورد و تێكڕای گەلانی ئێران لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی، لاوان بە بەردەوامی پێشڕەو قارەمان و نەبەز بوون و وەك لەمپەرو قەڵای لە گیران نەهاتوو لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە وێستاونەوەو توانیوانە ئاڵای شۆڕشی ئازادیخوازی و مافخوازی بە شەكاوەیی بهێڵنەوە.
ئاشكرایە لاوانی تێكۆشەرو قارەمان لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات و لە ڕیزی ڕێكخراوی لاوان، لە ماوەی ساڵەكانی تێكۆشانداو بە تایبەت لە ماوەی ۱۱ ساڵ بەسەر دامەزرانی ڕێكخراوی لاواندا، دەوری سەرەكی یان لە پێناو ڕێبازی كوردایەتی و ئازادیخوازی و مانەوەو پێشكەوتنی سازمانی خەبات و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی گێڕاوە.
گومانی تێدا نیە كە ڕێكخراوی لاوانی خەبات لە مەیدانی تێكۆشان و بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانە، تا سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانجی یەكجاریی كە ڕزگاری و ئازادی گەلی كوردو ڕوخانی ڕژیمی دژە كوردو دژی ئینسانی ئاخوندەكان لە ئێراندا چالاكانە تێدەكۆشێ‌ و بەردەوام دەبێ‌.
سڵاو و درود بۆ ڕۆحی بەرزی پێشمەرگە لاوە شەهیدەكان لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات كە گیانی پیرۆزیان فیدای ئازادی گەلی كورد و ئازادی كوردستان كرد. هەروەها سڵاو و درود دەنێرم بۆ ئەو كادرو پێشمەرگە تێكۆشەرانەی ڕیزەكانی سازمانی خەبات كە لە تەمەنی لاوی و مێرمنداڵی لە ڕیزی سازمانی خەباتدا بوون و بەردەوامن لە خزمەت بە ڕێبازی ئازادیخوازی و ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران.
سەركەوی خەباتی لاوانی پێشرەو ئازادیخواز.
سەركەوێ شۆڕشی ڕەوای گەلانی ئێران.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۱۱ ی بانەمەڕی ١٤٠١ كۆچی خۆری
٣٠ ئاوریلی ٢٠٢٢ زایینی

ڕێکه‌وت: 2022-04-30 14:54:08
به‌شی ( سکرتێری گشتی )






به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-09-19

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-09-16