
كرێكاران و زەحمەتكێشانی كوردستان و ئێران!
خەڵكی تێكۆشەر و ماف ویستی كوردستان!
لە ئاكامی خەبات و تێكۆشانی كرێكارانی ئەمریكایی و سەرهەڵدانی جوڵانەوەێكی مافخوازانەدا،یەكی مانگی مەی وەك رۆژی كرێكارانی جیهان دیاری كراو هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا جەماوەری ووڵاتان و كرێكاران و ناوەندە سنفیەكان، بە وەڕێ خستنی چالاكی جۆراوجۆر رێز لەو رۆژە ئەگرن و ئەو چالاكیانە بەستێنیك دەبێ بۆ هێنانە بەرباسی داواكاریی و ویستە ڕەواكانی كرێكاران و رەنجدەران.
لەگەڵ ئەوەشدا كە هەلومەرجی كریكاران بە گشتی لەسەرانسەری جیهاندا شیاو و دڵخواز و بێ كەم و كوری نییە بەلام ئەو رەوشە ناهەموارە لە وەڵاتانی دیكتاتۆر و پرَ قەیراناویی زۆر كارەساتبارترە و بە تایبەتی چینی زەحمەتكێش و كرێكار لە وەڵاتی ئێران یەكێك لە ستەم لێكراوترین توێژەكانی كۆمەڵگایە و جیاوازیی و زولمێكی سیستماتیك لە لایەن دەسەلاتەوە لە دژی ئەو چینە پەیرەو ئەكرێ.
دۆخی كرێكاران و زەحمەتكێشان لە ئێراندا بە بوونی دەسەلاتدارانی نەزان و تاڵانچی و بێ دەربەست گەلێك خراپە و سیاسەتە شەرخوازییەكانی ئەو دەسەڵاتدارانە لە ئاستی ناوچە و جیهان دۆخێكی خراپی بۆ كریكاران و رەنجدەران رەخساندووە. لە كاتێكدا كە وەڵاتی ئێران خاوەن سەرچاوە گرانبەها ژێرزەوییەكانی جیهانەو خاوەنی سەروەت و سامانێكی یەكجار زۆرە، بەڵام بەو حاڵەش لەباری هەژاری و بێكاری و گرانی لە وەلاتی ئێران لە دوایین ڕیزبەندی وەڵاتانی جیهانەوە. درێژە دان بە بەرنامە شەرئەنگیزەكانی ئەتۆمی و بە فیرۆ دانی داهاتی گشتی و درێژە دان بە بەرنامەی ئاژاوەگێرییانەی ناردنی شۆڕشی دواكەوتووانەیان و لەو چوارچێوەیە پالپشتی گروپە ترۆریستیەكانی حەماس و حیزبوڵلا و حوسیەكانی یەمەن و حەشدی شەعبی عیراق و بەشار ئەسەدی سوریە و .. هتد و دابین كردنی میلیۆنان دۆلار بۆ ئەو گرووپانە و جێبەجێ كردنی پرۆژە ترۆریستیەكانیان لە ئاستی ناوچە و جیهان بەرنامەی سەرەكی دەسەڵاتی ئاخوندەكانە كە بەردەوام بوون لە سیاسەتێكی لەم چەشنە لەسەر حیسابی خەڵكی هەژاری ئێران و كوردستان بەرێوە ئەچێ. ئاشكرایە ئەو سیاسەتە تەنیا بە تالان بردنی ئەو سەروەت و سامانە و دانی بە گروپە نیابەتیە ترۆریستیەكان كورت نابێتەوە، بەڵكو لە لایێكی ترەوە بۆتە هۆی سەپاندنی تەحریمێكی بەربڵاو لە لایەن كۆمەڵگای جیهان دژ بە دەسەلات لە ئێران و ئەو رەوشە قورسایی و تێچووی ژیانی خەڵكی بۆ چەند بەرانبەر بەرز كردۆتەوە و بەرپرسیاری سەرەكی ئەو دۆخەش ئاخوندانی دیكتاتۆرن لە تاران.
جیاواز لەهەموو ئەو دۆخە قەیراناوییە،دەسەڵات لەسەر ئەساسی ناعەداڵەتی و جیاوازیی دانان بونیاد نراوە و ئەو پاشماوە كەمە لە داهات و سامانەش كە ئەمێنیتەوە لە ناو بازنەی خودییەكان دابەش ئەكرێ و دەرفەت و رانت لەناو بەرپرسان و كەسە نیزیكەكانان دابەش ئەكرێ و هیچ دەروێكی شیاوی ژیانی ئاسایی بۆخەڵك نەماوەتەوە و رۆژ لەدوای رۆژ خەڵكی زەحمەتكێش بەرەو هەژاری و پووكانەوەی زیاتر دەچن. بێگومان ئەو رەوشە نالەبارە تەنیا لە كەرتی ئابووری دا نامێنیتەوە و بەستێنی كۆمەلایەتیش دەخاتە ژێر كاریگەری و خەسارە كۆمەلایەتیەكان چەندین بەرانبەر بەرەو سەر ئەبات و ئەو سەرژمیرییانەی ئێستا لە پێوەند بە خەسارە كۆمەلایەتیەكانی وەك ئعیتیاد و بێكاری و فەساد و فەحشا لە بەردەستن، بەڵگەن بۆ پشت راست كردنەوەی ئەوراستیە.
بەداخەوە هەموو ئەو دۆخە كارەساتاوییە لە كوردستان و بۆ خەڵكی كورد بە دەیان قات خراپترە و جیاواز لە هەموو ئەو فشارانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا سێبەری قورسی روانگەی ئەمنیەتی بەسەر كوردستان و سیاسەتی جیاوازیی نەتەوەیی و دینی لە راست خەڵكی كورد دۆخی كرێكاران و زەحمەتكێشانی كوردستانی زیاتر نالەبار كردووە. نەبوونی ناوەندێكی بەرهەمهێنان و دەرفەتی كاری شیاو بە ناچاری وای كردووە كرێكاران روو بكەنە كاری پر مەترسی كۆلبەری كە ئەوەش یان ئەكوژرێن یان بارەكانیان لێ ئەدزری و زیانیان لێ ئەدرێ و یا ئەبێ زێدی خویان بە جێ بێڵن و روو بكەنە شارەكانی تری ئێران یان پەڕیوەی وەڵاتانی دراوسێ بن.
ئەوەی جێگەی خوشیە ئەوەیە كە خەڵك بە گشتی و چینی كریكاران و رەنجدەران بە تەواوی لە ناوەرۆكی نیزامی دژە مرۆڤی ئاخوندی گەیشتوون و بەو راستیە گەیشتوون كە تا ئەو نیزام و دەسەڵاتە لەسەر حوكم بمێنێ ناتواندرێ چاوەروانی هیچ ئەنجامێكی ئەرینی و لە قازانجی خەڵك بین.
راپەرینە سەرانسەرییەكانی هاوین و بەفرانباری ساڵەكانی 96 و 98 كە زیاتر لە 100 شاری ئێران راپەرینی گشتی تێدا كرا و بە شۆڕشی برسیەكان ناوی لێ برا ئەو راستیەمان بۆ دەسەلمێنێ كە ئیتر خەڵك هیوایان بەو دەسەڵاتە نەماوە و ئەركی رووخان و لەناوبردنی كۆشكی ستەمی ئاخوندان لەسەر چینی كریكاران و زەحمەتكێشان ئەبێ كە هەمیشە رێژەی چەوسانەوە و نەهامەتیەكان لەسەر یان بە چەندین قات بووە.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرمی بە بۆنەی رۆژی یەكی مانگی مەی لەسەرجەم كرێكاران و زەحمەتكێشانی ئێران و كوردستان ڕادەگەێنێ و داواكارە بە خەباتێكی یەكانگیرانە و هاوئاهەنگی لە پێناو دەستبەركردنی مافە رەواكانی گەلانی ئێران بە هەموو چین و توێژەكانەوە لە تێكۆشان و خۆراگری دابن. بێگومان هیچ دەسەڵاتێكی درەندە ناتوانێ خۆ لە بەرانبەر ئیرادەی یەكگرتووانەی خەڵك كە خوازیاری گۆرانن بگرێ و دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی مەحكوومە بە لەناوچوون و نەمان.
پیرۆز بێ رۆژی كریكارانی جیهان
بروخی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
1/5/2022
بهشی ( سیاسی )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

