له‌سه‌رهێل 82
پێنجشه‌ممه‌ 27 گه‌لاوێژ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

هاونیشتمانیانی موسڵمان!
جەماوەری ستەملێكراوی ئێران و کوردستان!
بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی گەرمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات تان پێشكەش دەكەم.
لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژوو و تاعەتی مانگی ڕەمەزان لە هەمووان قەبوڵ بكات و پشتیوانی گەلانی ستەملێكراوی ئێران بێ‌ و گەلی ستەملێكراوی كورد و جوڵانەوە مافخوازانەكەی سەركەوتوو بكات.
لە كاتێكدا جێژنی ڕەمەزان پیرۆز دەكەین، کە بە داخەوە بە هۆی سیاسەتی چەوت و خۆسەپێنانەی ڕژیمی دیكتاتۆری ئێران و دژایەتی ئەو دەسەڵاتە لەگەڵ دیموكڕاسی و بنەماكانی ئازادی و فرەچەشنی ودژایەتی باوەڕو ئایینەكان و تەنانەت دژایەتی لە گەڵ بنەماكان و بڕیارەكانی ئیسلام بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، هەلومەرجی ژیانی دانیشتوانی كوردستان و ئێران خراپ و حەستەمە.
بە هۆی سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتی ئاخوندی، گەلانی ئێران ژیانی پڕ لە ئازارو بێ‌ بەشی و بێ‌ مافی دەبەنە سەر. هەژاری و برسیەتی باڵی بە سەر ئێراندا كێشاوەو زیاتر لە %70 جەماوەر لە هەژاریدان و بە سەختی ژیان دەبەنە سەر.
دەسەڵاتدارانی ڕژیمی سەرەڕۆ لە ئێران، بە كردەوەی نەزانانەو سیاسەتی ئاژاوەگێڕیان لە ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ، بوونە هۆی ئاڵۆزی و دروست كردنی كێشە و بوونە هۆی بشێوی و سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆیی لە چەندین ووڵاتی ئیسلامی. هەروەها بە هاندانی گروپ و تاقمە ترۆریستیەكانی حیزبوڵای لوبنان و حوسیەكانی یەمەن و چەندین گروپی دیكەو و ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆیان جەنگی ناوخۆیی و شەڕی تایەفەیی و مەزهەبیان دروست كردوەو سەروەری ئەو وولاتانەیان پێشێلكردوە.
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
لە گەڵ دەربڕینی نێگەرانیم سەربارەت بە هەلومەرجی حەستم و ژیانی تاڵی ئێوە، جیگەی خۆیەتی سپاس و قەدردانی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات پێشكەش بە ناوەندە مەدەنی وچالاكانی دڵسۆزو ئەو دەوڵەمەندانە بكەم كە لە ماوەی مانگی ڕەمەزان و لە ڕابردووشدا هاوكاری هەژاران و كەمدەرامەتیان كردووە. بێگومان بە خەباتی یەكانگیرو تێكڕایی و بەردەوام بوونی ناڕەزایەتیەكانتان و بە یەكگرتوویی و تێكۆشانی هێزە شۆڕشگێڕەكانی كوردستان و ئێران ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی دەڕوخێ و ئازادی و دیموكڕاسی باڵ بە سەر ئێران و كوردستاندا دەكێشێ‌.
جارێكی دیكە پیرۆزبێ‌ جێژنی ڕەمەزان

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
11 ی بانەمەڕی 1401 كۆچی خۆری

ڕێکه‌وت: 2022-05-01 20:45:11
به‌شی ( سکرتێری گشتی )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-08-17 20:54:20
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-14

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

به‌شی : هه‌والی جیهان
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

سیاسی