
خەبات مێدیا: ڕێکخراوی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور، لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە بواری ئازادی مێدیا لە ساڵی 2022 ڕایگەیاند: لە نێوان 180 وڵات، ئێران لە پلەی 178دایە.
هەروەها کۆریای باکوور و ئێریترە دوو پلەی خوارەوی ئێرانن. وڵاتی چین دووپلە سەرتر لە ئێران و لە پلەی 175دایە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەچاو ساڵی ڕابردوو پلەی ئێران چوارژمارە دابەزیوە و ساڵی ڕابردوو لە پلەی 174ی ئەم ڕیزبەندییەدا بووە.
سانسۆر، کونترۆڵی دەوڵەت لەسەر مێدیاکان، بچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و فیلتەر، توندوتیژی لە دژی ڕۆژنامەنووسان و زیندانی و کوشتنی مێدیاکاران، داخستنی مێدیاکان لەو پێوەرانەیە کە جێگەوپێگەی هەروڵاتێک لەم لیستەدا دیاری دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور، لە ساڵی 1357 تائێستە لانی کەم 860 ڕۆژنامە نووس و شاروەند ڕۆژنامەنووس گیراون، لەبەندکراون و لەسێدارە دراون.
لە ئێستادا 34 ڕۆژنامەنووس لە بەندیخانەکانی ئێران دان و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەیکە ئێران ببێتە یەکێک لە گەورەترین بەندیخانەکان بۆ ڕۆژنامەوانان.
ڕژیمی ئێران، سەرەڕای سەرکوتی مێدیاکان، لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە تا زۆرتر زاڵ بێ بەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت و هەروەها کرانەوەی کاناڵی نەتەوەیی ئیتڵاعات و هەروەها دەیهەوێ کونترۆڵی ئینتەرنێت بخاتە ژێردەستی هێزی نیزامی.
هەر بە پێی ئەم پیلانەی ڕژیم، گەڵاڵەی صیانت" ڕەوانەی مەجلیسی بەناو شۆرای ئیسلامی کراوە و بە پێی ئەم گەڵاڵەیە تۆڕەکۆمەڵاتییە دەرەکییەکان وەکوو ئیسنتاگرام بەشێوەی جیدی سنووردار دەکرێن. پێشتر تۆڕی کۆمەڵایەتی دیکە وەکوو فەیسبووک، تووییتەر، یوتیوب و هەروەها تێلگرام فیلتەر کراون.
شایانی ئاماژەیە، لەم ڕاپۆرتەدا کە بە بۆنەی 3ی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی ئازادی مێدیا بڵاوکراوەتەوە، وڵاتی نۆرویژ وەکوو پێنج ساڵی ڕابردوو یەکەم وڵاتە و دانمارک و سوید پلەی دووهەم و سێهەمیان هەیە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

