له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات لە گربوونەوەی بەردەم دادگای ستهۆكۆڵم

 
خەبات مێدیا:رۆژی سێ شەممە 13ی بانەمەڕی 1401 ژمارەیەكی بەرچاو لە ئێرانیانی ئازادە، شاهیدانی جینایەتەكانی حەمیدی نووری، خانەوادەی قوربانیان، ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات و لایەنگرانی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران هاوكات لەگەڵ كۆتا رۆژەكانی دادگایی كردنی پاسدار حەمیدی نووری ئاكسیونێكی بەرینیان بەرێوەبرد.
لەو ئاكسیون و گردبوونەوە دا بەشداران بە دانی دروشم و شیعاری جۆراوجۆر خوازیاری دادگایی كردنی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی بە تاوانی جینۆساید و جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی بوون.
هاوكات ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی سیاسی ئێرانی و سوئیدی بە دانی وتار پشتیوانیان داوای دادستانی دادگای سوئید بۆ سزای هەتا هەتایی بۆ حەمید نووری كرد.
شایانی گوتنە ژمارەیەك لە بەرپرس و كادر و ئەندامی كومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشداری ئەو ئاكسیونەیان كرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی باقی بەشداران بۆ مەحكوم كردنی حەمیدی نووری بە زیندانی هەتا هەتایی و دادگایی كردنی باقی دەسەڵاتدارانی رژیمی تاوانكاری ئاخوندی.
ڕێکه‌وت: 2022-05-04 07:42:58
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی