له‌سه‌رهێل 83
هه‌ینی 11 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەران

سەروەری گەل:شەهید عیزەت قادری

ڕاستە ڕێبازی گەلان چەتوونە
بەڵام زۆرداریش ورەی زەبوونە
لووتكەی سەركەوتن گەلێک دژوارە
ئەنجام ڕوخانی قەڵای زۆردارە.

لە مەودای خەباتی خوێناوی و ڕاپەڕینی درێژخایەنی گەلە بەشخوراوەكاندا تا بڕۆین دەبینین و دەبیستین كە چۆن ئەو مێشكانە خەریكن بە بیركردنەوە لە ڕێبازی وەدەست هێنانی ئازادی زیاتر دەپڕژێن. وەخوێن ئەو خوێنانە كە ڕوونكەرەوەی ڕێگای پڕ هەڵدێر و هەوراز و نشێوی شۆڕشن، زیاتر دەڕژێن.
جا كە دەڕوانینە ڕێگاو و ڕێبازی سازمانەکەمان كە تاقە ڕێگای كوردە بۆ ڕزگاری لە ژێر باری ستەمی چەند قاتی نەتەوایەتی و مەزهەبی و ئابووری و سیاسی، سازمانی خەبات هەر لەو كاتەوە كە هێشتا غونچەیەكی ناو پەروەردە بوو و بۆن و بەرامی خۆی، كە مژدە دەری ڕزگارییە بڵاو دەكاتەوە و بە گەلی كورد ڕادەگەیەنێ و تەنانەت بوون و مافی خۆی بەوانە كە چاویان بە شەبەقی هەڵنایەت بسەلمێنێ.
دەیان و بگرە سەدان ڕۆڵەی بە شەرەف و پاكی كردۆتە قوربانی ئەو ئامانجە كە گەلی كورد بەڕاستی تینوو و تامەزرۆیەتی.
ئێمە لە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی كە ئازایانە لە دژی لەشكری داگیركەر و كورد كوژی خومەینی شەڕیان كردوەو شەهید بوون ڕێز دەگرین. چونكە خودای گەورە ڕێز دادەنێ بۆ ئەوانەی كە لە ڕێی نەتەوەكەیان شەڕیان كردووە و شەهید بوون و لە ڕیزی چاكانیان دادەنێ. مژدەی هەرە باشیان پێدەدا، وا ئێمەش لێرەدا یادی فیداكارێكی ڕێبازی ڕاستی كوردایەتی و گیانبازێكی گۆڕەپانی خەبات و نەتەوایەتی كوردستان هاوبیر و شەهیدمان كاک (عیزەت قادری) دەكەینەوە. شەهید عیزەت قادری كوڕی عەبدوڵا خەڵكی گوندی ( یاكوباوا).
كوردێكی ژیر و پێشمەرگەیەكی ئازا و دەست هەڵێن بوو، بوێرو چاونەترس و کورد پەروەر و خاوەن کەسایەتیەکی مەتین بوو، بیروباوەڕی کوردایەتی لە ناخیدا ڕیشەدار بوو.....
هەر لە هێرشی ڕژێمی خومەینی بۆ سەر كوردستان، چەكی شەرەفی لە شانكرد و وێڕای هەموو پێشمەرگەكان لە زۆربەی شەڕەكانی دژ بە ڕژیمی ئاخوندی لە کوردستان بە گژ زۆرداران دا چۆوە و حەماسەی خوڵقاند. شەهید عیزەت لە كاتێكدا سازمانی خەبات، ئیعلامی مەوجودییەتی كرد بەشانازییەوە خەتی سازمانی وەک بیروباوەڕی خۆی هەڵبژارد و زۆر بە توندی بە گژ نەیارانی سازماندا دەچۆوە و بەم بۆنەوە بوو بە خۆشەویستی هەموو پێشمەرگەكان.
بەڵام لە ١٨ی بانەمەڕی ١٣٦١ لە كاتی تەماسی بێسیم لەگەڵ بەشەكانی تری پێشمەرگەدا لە پشتی ( دارینە )ی سەرووی ناوچەی بانە لە لایەن جاشە خۆفرۆشەكانەوە بە دەستڕێژی نا پیاوانە شەهید كرا.

هەزاران سڵاو لە یادو ناوی شەهید عێزەت و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان

ڕێکه‌وت: 2022-05-07 08:44:46
به‌شی ( شه‌هیدان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: یادی سەروەران