
خەباتمێدیا؛ هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتی لەسەر گران بوونی هێندێک پێداویستی ڕۆژانە، کاربەدەستانی ڕژیم باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نان لە داهاتودا دەکەن.
له پارێزگای خوزستان لە دوای ناڕەزایەتی خەڵک و بانگەوازی گشتی دژی گرانی خۆراک، هێڵی ئینتەرنێتی موبایل تووشی کێشەو پچڕان بووە. بە پێی سەرچاوەی هەواڵدەری ئێران ئینتەرنەشنال؛ هێڵی موبایل لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان, ئەهواز، سوسنگرد، حەمیدیە، شادگان، ڕۆژی هەینی ئینتەرنێت پچڕاوە. ژمارەێک لە شارۆمەندانی خوزستان پێشتر بانگەوازیان دابوو کە ڕۆژی هەینی ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر بەرز بوونەوەی نرخەکان ڕادەگەیەنن و لە چەندین شار گردبوونەوە درووست بووە.
ڕژیم بەرنامەیەکی نوێی بە شێوەی تاقیکردنەوە خستۆتە بەردەست نانەواکان کە دەبێت شارۆمەندان لە رێگەی کارتی بانکی بۆ کڕینی نان هەنگاو بنێن.
نرخی هەر کیلۆ ئارد بۆ بەکارهێنەران وەک هاوەڵاتیان و بە گشتی نانەواکان، لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا لە ۲۷۰۰ تمەن گەیشتە ۱۲هەزار تمەن و لە ئێستادا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە بۆ ۱۶ هەزار تمەن.
چەند بەرانبەر بوونی نرخی ئارد، ناڕەزایەتی و نیگەرانی لێ کەوتۆتەوە و کەمبوونەوەی بەرچاوی خۆراک گەلێک وەک ماکارۆنی لە ناو مارکێتەکانی لێ کەوتۆتەوە.
نرخی میوەی جۆراوجۆر بە نرخێکی سەر سووڕ هێنەر لە بازاڕەکانی ئیسفەهان؛
هاوکات کە باس لە گرانی و نەبوونی ئارد و خوارک دەکرێ و بۆتە کێشەی هاووەڵاتیان لە لایەکی دیکە نرخی چەندین میوەی جیاواز و جۆراوجۆر لە بازاڕەکان دەر دەکەوێت.
نرخی ئەم میوە لوکسانەی وک نارگیل و ئەڤەکادۆ و ئەناناس ... لە یەک دانە و یەک کیلۆ ۷۰ هەزار تمەن دەست پێدەکات تا ۱۰۰، ۱۶۰، ۲۰۰، تا ۳۰۰ و ۳۵۰ هەزار تمەن.
باس لەوە دەکرێت کڕێن و فرۆشتنی ئەم مێوانە لە لایەن بنکە و فرۆش و مەیدانی مێوە و سەوزە لە لایەن ئیدارەی کشتووکاڵەوە پەسند نەکراوە و بەشێکی زۆریان لە مەرزی پاکستان لە ڕێگای زەوی بە قاچاغ هاوردەی شارەکانی سیستان و بلووچستان دەکرێت.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

