
خەبات مێدیا: دادگایەکی پێداچوونەوە لە شاری ئانتۆرپی بێلژیک پاش سێ ساڵ لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوە لەو ترۆریستانە،کە هەوڵیان دابوو بۆمب لەكۆبونەوەی لایەنگرانی مقاومەتی ئێران و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە ساڵی ۲۰۱۸ی دابنێن و بیتەقێننەوە بە حوكمی قورسی زیندان سزا دران.
بە پێ بڕیاری دادگا; ئەمیر سەعدونی و نەسیمە نەعامی هەریەک بە ۱۸ ساڵ و مێهرداد عارفانی بە ۱۷ ساڵ زیندان سزا دراون. بەپێ ئەم حوکمە تابعیەتی وڵاتی بێلژیکی ئەم سزا دراوانەش هەڵپسێردراوەتە.
لە ڕاگەیاندنی دادگای ئەنتۆرپ پاش ڕاگەیاندنی سزا بۆ سەر تاوانبارەکان هاتووە: ئەو خاڵانەی کە لە پەروەندەکەیاندا هەیە ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێت کە ئەسەدوڵای ئەسەدی و هاوکارە تیرۆریستەکانی پێشتر بۆ ماوەیکی زۆر لە وەزارەتی ئیتلاعات و بە دیاری کراوی لە دامزەراوەی ۳۱۲ی ئەو وەزارەتخانە تیرۆریستییە بەشداری چالاكانەیان بووە. هەروەها دادگا ڕایگەیاندووە کە بەپێ ئەو سزایە کە پێیان دراوە, ئامانجی ئەم کردەوه تیرۆریستییە هێرش و زەربە لێدان لە سازمانی موجاهدین و ترساندنی پەنابەرە ئێرانیەکان لە فەرانسەو وڵاتانی دیکەی ئۆرووپایی بووە. جێگەی باسە کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هاورێ لەگەڵ شاندێکی سەرکردایەتی و ژمارەیەك لە ئەندمانی سازمانی خەبات لەو کۆبوونەوەیە بەشدار بوون و ووتاری سازمانی خەبات لەلایەن سکرتێری گشتیەوە پێش کەش کرا.
جێگەی خۆشیە ڕۆژی ۲۰ی بانەمەڕی ساڵی ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری دادگای پێداچوونەوەی ئەنتۆرپی بێلژیک بڕیاری کۆتایی سێ كەس لە بەکرێگیراوی وزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعاتی کە هاوکاری ئەسەدۆڵای ئەسەدی دیپلۆماتی ئێرانی بوون, بە بۆنەی کردەوەی تیرۆریستی و هەوڵ بۆ دانانی تەقینەوە لە كۆبونەوەی شۆرای موقاومەتی ئێران لە ویلپێنتی پاریس کە لە ۹ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ درا بووی داو نەسیمەی نەعامی ۱۸ ساڵ, ئەمیر سەعدوونی ۱۸ ساڵ و مێهرداد عارفانی بە ۱۷ ساڵ زیندان سزا دران. شایانی باسە ئەمیری سەعدوونی بە بۆنەی ئاشکرا بوونی ئەو ڕاستیانەی کە دەری دەخست بەرژەوەندی پووڵی بە سەر گیانی ئینسان و مرۆڤایەتی داناوە لە ۱۵ بۆ ۱۸ ساڵ زیاد کرا و سەرەڕای لێ ستاندنەوەى مافى هاوڵاتى ئەو وڵاتە سزای ۶۰ هەزار یۆرۆيان جەريمە كرد.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی بە خەڵکی ئێران و کوردستان ئەو بریارەی دادگا بە سەرکەوتنێکی گەورەی بەرەی خۆراگری و ئازادیخوازان بەسەر دیکتاتوریەتی ئاخوندی دەزانێ و شکی تێدا نیە، ئەو سەرکەوتنە بۆ رژیمی ئاخوندی ئاکامی زیانباری ئەبێ و دەرکەوتنی زیاتری رووی تروریستی و جینایەتکاری ئەو دەسەڵاتە تەریک کەوتنەوەی لەئاشتی نێونەتەوەیی بەدواوە ئەبێ.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

