
خەبات مێدیا: حکوومەتی ڕەئیسی بە فەرمی نرخی مریشک و بەرهەمە شیرییەکان و ڕۆنی گران کرد.
شەوی چوار شەممە خەڵکی دێزفوول دژ بە گران بوونی بەرهەمە خۆراکیەکان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئێران هاتنە سەر جادەکان و دەستیان دایە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان. لە دوای ڕاگەیاندنی ستادی ڕێکخستنی بازاڕەکان لە سەر گران بوونی نرخی ڕۆن و بەرهەمە شیرییەکان، مریشک و هێلکە، هێڵی ئینتەرنێتی ئەو شارە بە تەواوی بچڕا.
هەر وەها ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی دێزفوول به کۆبوونەوەی خەڵک لە چوار ڕێیانی سی میتری ناوەندی ئەو شارە دەستی پێکرد و پاشان بە پەیوەست بوونی زیاتری خەڵک ناڕەزایەتیەکان گوازرایەوە بۆ شەقامەکانی دیکەی ئەو شارە و هەر وەها خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە دەسەڵات دارانی ڕژیمیان دەوتەوە.
جێی ئاماژەیە کە ناڕازیان و خۆپیشاندەران دژ بە گرانبوونی بەرهەمە خۆراکیەکان، دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ڕەئیسیان دەدا.
ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی دێزفوول چەند ڕۆژ دوای ئازاد کردنی نرخی ئارد و بەرز بوونەوەی نرخی نان و هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندراوی ستادی ڕێکخستنی بازاڕ لەسەر بنەمای بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، هێلکە، شیر و بەرهەمە شیرییەکان و ڕۆن لە ڕۆژی پێنج شەممە دەستی پێکرد.
لە دوای هەنگاوی حکوومەتی ڕەئیسی بە لابردنی یارانەکان هەندێک لە مادە خۆراکیەکان لە ڕۆژی پێنج شەممه نرخی پەسەند کراوی مریشک، بەرهەمە شیرییەکان و ڕۆن لە ئێران گران بوون، هەندێک لەم بەرهەمە خۆراکیانە دوو هەتا سێ هێندە گران بووە.
بەپێی نرخە پەسەندکراوە نوێیەکان، نرخی کیلۆیەک مریشک گەیشتە 60هەزار تمەن، نرخی ڕۆنی 810گرەمی گەیشتە 63هەزار تمەن، یەک تەبەق هێلکە گەیشتە 40هەزار تمەن، پەنیری بەستە کراو بە 38هەزار تمەن و شیری نایلۆنی 15هەزار تمەن گرانە بووە.
شایەنی باسە کە دوا بە دوای ڕاگەیەندراوی ئازاد کردنی نرخی ئارد و گران بوونی بەرهەمە خۆراکیەکان، لە چەند شارێکی ئێران و بەتایبەت لە کوردستان خەڵک بۆ کڕینی مریشک و بەرهەمەکانی دیکە چەند سەعاتێک لەنۆبەدا دەوەستن.
لە چەند شارێکی کوردستانیش ناڕەزایەتی دژ بە سێ بەرانبەر بوونی نرخی مادە خۆراکیەکان دەستی پێکردووە.
ڕادەی بەرزبوونەوەی نرخی ئەم بەرهەمانە جۆرا وجۆرن و بۆ نمونە نرخی ڕۆن لە 18هەزارەوە بووەتە 63هەزار. نرخی مریشکیش پێشتر نزیک بە چل هەزار تمەن بوو.
بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان هەندێک لە خەڵکی شارەکانی ئێران بە هۆی هەژاری و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەک بۆ بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان، کە توانای کڕینی شت و مکیان نەماوە هێرشیان کردووەتە سەر فرۆشگاکان و ئەو شتانەی پێویستیان بووە بردوویانە و فرۆشگاکانیان بەتاڵ کردووە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

