له‌سه‌رهێل 71
سێ‌شه‌مه 3 جۆزه‌ردان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بریندار بوونی چوار هاو ووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

خەبات مێدیا: لە سنووری دۆڵەبی مەریوان چوار هاووڵاتی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار بوون.

ڕۆژی پێنج شەممە 22ی بانەمەڕی 1401، چوار هاووڵاتی بەناوەکانی ئەیوب پیرۆزی، عەبوو بەکر فەتاحی، دانا پیرۆزی و ئەیوب پیرۆزی کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیم بریندار بوون.
شایەنی باسە کە ئەم چوار هاووڵاتیە لە کاتێکدا بریندار کراون کە لەو سنوورە خەریکی کاری کۆڵبەری بوون و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێدەکرێت و بریندار دەکرێن، کە لە ئێستادا گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە.

ڕێکه‌وت: 2022-05-13 08:40:06
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-05-20 10:03:34

دیمانه

سیاسی