له‌سه‌رهێل 86
پێنجشه‌ممه‌ 27 گه‌لاوێژ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کۆتا چارەی ڕزگاری لە دەستی دیکتاتۆر

ماردین زاهدی
داڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ.
هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دەوڵەمەندی یاسایی پێک دێن لە کەسانێک بە ڕێژەیکی کەم و ئەوانەی دیکەیان بەرپرسان و کاربەدەستانی دەسەڵات یان کۆمەڵێک کەسی دیاری کراوی سەر بە حکوومەتن. هەلوو مەرجی گرانی و قەیران لە ئەمڕۆی ئێران وای کردووە کە حکومەتیەکانیش دەنگیان دەر بێت و ڕێژەیکی زۆر لەو کەسانەی وا ڕاستیەکانی حکومەتی ئاخوندیان بۆ دەرکەوتووەو تەنانەت ئەو کەسانەش کە تەنیا بۆ پارە شەڕی دەسەڵاتیان دەکرد, رووبەرووی ئەو حکومەتە بێستنەوە. باری نالەباری ئابووری وای کردووە کە دەیان دیاردە وەک جیابوونەوەی خێزانی, خۆکووژی, دزی, زۆرگیری و هتد... بگاتە لووتکە و هەروەها کێشە خێزانیەکان وەک کوشتی خێزانی و بنەماڵەیی بەبۆنەی نەبوونی هێمنایەتی فکری و کومەڵایەتی و بێکاری و نەبوونی دەرفەت بۆ هاوسەرگیری و نەبوونی توانا بۆ بەخێو کردنی خێزان کە چەندین لەقی خراپ وەک فرۆشتی منداڵ یان فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیی و جۆرم و جەنایەت و زۆر چتی دیکەی لێ دەبێتەوە. ئەمانە هەمووی بە بۆنەی نەبوونی گرینگی ژیانی خەڵک بۆ حکومەتی ئاخوندیەو ئەو دەسەڵاتە دواکەوتووە هیچ بایەخێک بە ژیانی خەڵک نادات و تەنیا لە ڕێگەی سەرکوتەوە درێژە بە عومری خۆی ئەدات. هەرچێ دەرفەتی زۆر بەو حکومەتە دیکتاتۆر و دژە مرۆڤە بدرێت, ئەو خاڵانەی کە باسی لێکرا بەرەو دۆخێکی هەرە خراپتر دەڕوات و تەنیا خەڵکی ئاسایی زیانی لێ ئەبینێت. لەم ڕۆژانە کە خەڵکی هەژار و کەم توانا بەبۆنەی برسیەتی و بەدبەختی هاتوونەتە دەر لە ماڵەکانیان و دروشمی نەمانی حکومەتی ئاخوندی بەرز ئەکەنەوە باشترین دەرفەتە بۆ ڕزگار کردنی خۆیان لە دەستی زۆڵم و جەوری ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە. ئەزموونی ڕاپەڕینەکانی پێشتر و سەرکووتکردنی خەڵک و بەکارگرتنی پیلان و کۆمەڵێک کردەوی قێزەون وەک ئاگر تێبەردانی شوێنە شەخسی و ناحکومیەکان و دروشمی پشتگیری لە حکومەتی پێشوو بۆ تێکدانی یەکیەتی نێوان خەڵکی ڕاپەریو لە لایەن بەکرێگیراوانی سەر بە ڕژیم و تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵک و تۆقاندن هەڕەشە و هتد..., ئامانجدار و یەکگرتوو کۆتایی بە ئاخر پەلەقاژەکانی حکومەت بێنن. ڕوونه کە حکومەت هەوڵی ڕاگرتنی باڵانس بە کۆمەڵێک پولیتیک و هەروەها زەربە لێدانی دووبارە لە خەڵک له ڕێگای خۆیانەوە ئەدات. وەک بانگەوازی ڕژاندی یارمەتی دارایی بە حەساوی خەڵک کە بوو بە هۆی ئەوەی ئەو خەڵکە سەرقاڵی گرتنی مەوجودی بانکی بن کە خۆی زیانێکه بۆیان بە بۆنەی ئەوەی ئەو عەمەلیاتە خۆی پارە کەم دەکات و خەڵکانێک چەندین جار ئەو کارەیان کردووە و پارەکەی ڕژاوەتەوە گیرفانی دەوڵەت. بۆیە دەبێ جەماوەر پتەوتر و چڕ تر درێژە بە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان بدەن و هەوڵ و پیلانەکانی حکومەت بۆ ڕاگرتنی باڵانس پووچەڵ بکەنەوە.
هەم دەسەڵاتی ئاخوندی و هم خەڵکی ئێران و کوردستان بە بۆنەی سیاسەتە دژە مرۆڤەکانی حکومەتەوە لە بارێکی زۆر خراپ دەژین و هیچ ڕێکارێک جگە لە ڕووخانی ئەو دەسەڵاتە لە بەردەست نییە. بۆیە زۆر پێویستە کە درێژە بە ناڕەزایەتییەکان بدرێ و هەر هاوەلاتیەکی ئازادیویست ببێ بە لیدر و ڕێبەرێک هەتا بەخێراترین کات کۆتایی بەو دەسەڵاتە دژە مرۆڤە بێنین.

ڕێکه‌وت: 2022-05-13 09:26:35
به‌شی ( سیاسی )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-08-17 20:54:20
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-14

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

به‌شی : هه‌والی جیهان
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

سیاسی