
خەباتمێدیا: لەدوای ئازاد كردنی نرخی ئارد و بەرز بوونەوەی نرخی نان و ڕاگەیەندراوی ستادی ڕێكخستنی بازاڕ لە پێوەند بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشك، هێلكە، شیر و بەرهەمە شیرییەكان و ڕۆن ، خەڵكی بەش مەینەتی ئێران, رژاونەتە سەر شەقامەكان و تا دێ سنووری نارەزایەتیەكان بۆ شارەكانی تریش پەرە ئەستێنی .
بە پێی ڕاپۆرتەكان ڕۆژی شەممە 24ی بانەمەڕ لەگەڵ كەشی ئەمینەتی شارەكانیش ، لە چوارمەحالی بەختیاری ، بروجێرد، بروجێن و شارەكی رەزەوی تاران و قۆچان، هەفشجانی نیشابوور، فارسان تەزاهورات لە دژی حكوومەت بەردەوام بوو و خەڵکی ناڕازی دژی خامنەیی و ڕژیمی ئاخوندی دروشمیان دا و خوازیاری ڕووخان و نەمانی ئەو دەسەلاتە بوون.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە خەباتمێدیا گەیشتووە لە شار و پارێزگاكانی كوردستانیش خەڵكی ئامادەی خۆپیشاندانن و جم و جوڵی ئیعترازی ئەبیندرێ و لە لایێكی ترەوە هێزێكی بەرچاوی سەركەووتکەر ناو شارەكانیان تەنیوەتەوە و ئەو جۆرەی لە ڕاپۆرتەكان ئاماژەی پێ ئەكرێ لە مەودای هەر سەد میترێك مەئمورێكی سەركووتكەری رژیم جێگیر كراوە.
جێگەی باسە لە دوای هەنگاوی حكوومەتی ڕەئیسی لەراست لابردنی یارانەكان لەسەر هەندێك لە مادە خۆراكیەكان لە ڕۆژی پێنج شەممه نرخی پەسەند كراوی مریشك، بەرهەمە شیرییەكان و ڕۆن لە ئێران گران بوون، هەندێك لەم بەرهەمە خۆراكیانە دوو هەتا سێ هێندە گران بووە.
بەپێی نرخە پەسەندكراوە نوێیەكان، نرخی كیلۆیەك مریشك گەیشتە 60هەزار تمەن، نرخی ڕۆنی 810گرەمی گەیشتە 63هەزار تمەن، یەك تەبەق هێلكە گەیشتە 40هەزار تمەن، پەنیری بەستە كراو بە 38هەزار تمەن و شیری نایلۆنی 15هەزار تمەن گرانە بووە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





