له‌سه‌رهێل 123
یه‌ک شه‌مه‌ 6 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی

 



خانەوادەی بەڕێز مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی!



خزمان و دۆستانی مامۆستای بەڕێز لە شاری بانەو لە شارو ناوچەكانی كوردستانی ئێران!



كۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی كەسایەتی دیارو تێكۆشەرو دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی و ئازادیخوازی، مامۆستای ئایینی بە هەڵۆێست و نیشتمان و نەتەوە خۆشەویست، ئەندامی ڕابردوی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و پشتیوان و هاوكاری مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی و مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی، بووە هۆی غەم و پەژارەی قوڵم.



مامۆستا شێخ ڕەئوف لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە حكومەتی حەمەڕەزا شا بەشداری چالاكانەی هەبوو و لە دوای هێرشی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بۆ سەر شارو ناوچەكانی كوردستان چەكی پێشمەرگایەتی لە شان كردو لە دامەزرانی سازمانی خەبات هاوكاری مامۆستا شێخ جەلال بوو. هەروەها لە سازمانی خەبات دا چەند ساڵ ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسایەتی چەندین ئەركی جیاجیای لە ئەستۆ بوو.مامۆستا شێخ ڕەئوف بە بەردەوامی نەیاری ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و سیاسەتەكانی دژ بەگەلی كوردو تێكڕای نەتەوەكانی ئێران بوو.



مامۆستا شێخ ڕەئوف پشتیوانی من بوو لە ئەرك و كارەكانی سازمانی خەبات و بە بەردەوامی دڵسۆزی بۆ سازمانی خەبات و من نیشان داوە.



مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی لە دوای زیاتر لە چوار دەیە تێكۆشان و دەربەدرەی و ئاوارەیی و هەڵبژاردنی ڕێگەی خەبات و كۆڵنەدان،سەربەرزانە ژیانی بردەسەرو بە داخەوە لە وولاتی سوئێد كۆچی دوایی كرد.



جارێكی دیكە بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی و هاوغەمی بە خانەوادەی مامۆستا شێخ ڕەئوف و خەڵكی شاری بانەو شارو ناوچەكانی دیكەی كوردستان ڕادەگەێنم.



سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران



سكرتێری گشتی



بابەشێخ حوسەینی



27 ی بانەمەڕی 1401 كۆچی خۆری



17 ی مای 2022 زایینی



 
ڕێکه‌وت: 2022-05-18 06:19:51
به‌شی ( سکرتێری گشتی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی