له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دوایین ڕاپۆرتی ناڕەزایەتیەکان لەسەر شارەکانی ئێران

خەبات مێدیا: ڕاپۆرتی دوایین دۆخی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران لەدوای گرانبوونی مادە خۆراکیەکان.

بەهۆی ناڕەزایەتیەکان لە پارێزگای سوق هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیەک بەناوی عینایەت تەقەوی و دەست بەسەر و بە خراپترین شێوە شکەنجەی دەدەن.
بەپێی هەواڵدەری هێرانا گیرانی ئەم هاووڵاتیە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە 24 گوڵان لە پەیوەند بە ناڕەزایەتی دژ بە گران بوونی مادە خۆراکیەکان ڕۆژی هەینی، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم هەڵدەکوتنە سەر ماڵی عینایەت تەقەوی و دەست بەسەر و بە توندی شکەنجەی دەدەن. هەروەها بەپێی وتەی هەواڵدەری هێرانا ناوەندی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، عینایەت تەقەوی هاووڵاتی خەڵکی شاری سووق بەهۆی شکەنجە کردنی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هەموو پەراسووەکانی شکاوە و لە ئێستادا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دێهدەشتی ئەو شارە کە پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە لەدوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە سیەکانی تووشی ئاو هێنان و خوێن بەربوون بووە.
هەروەها لەشارەکانی دیکەی ئێران ڕژیم خەریکی ڕاوەدوونان و گیرانی خەڵکە کە بەپێی هەواڵە خۆجێیەکان لە شاری یاسووج خەڵکێکی زوریش لە یاسووج بەهۆی ناڕەزایەتیەکان گیراون.
جێی ئاماژەیە کە لە شاری یاسووج 5کەس بە ناوەکانی ساسان زەرغامپوور، سەعید تاهێری، کوورش جەلیل، نەورۆز عەلی ڕەشیدی و داود مەلەک حسەینی لەلایەن هێزە تیرۆریستیەکانی ڕژیم دەست بەسەر کراون کە چوار کەس لەوانە لە ژووری تاکە کەسی ئیتلاعاتی ئەو شارەدان.
بە وتەی بنەماڵەی گیراوەکان ئەم پێنج هاووڵاتیە ڕۆژانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە توندترین شێوە شکەنجە و سزا دەدرێن کە بەهۆی لێدان و شکەنجەی زۆر داود مەلەک حسەینی باری تەندروستی تێک دەچێت و دەگوازرێتەوە بۆ دەرمانخانەی زیندانی ئەو شارە.
هەروەها شایەنی باسە کە
دوا بەدوای ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە 27گوڵان جەوی ئەمنی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە هەندێک لەشارەکانی ئێران بەردەوام بوو.
ڕۆژی دووشەممە خەڵکی ناڕازی شارەکانی گوڵپایەگان و جونقان دژ بە گرانی ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی مەرگ و نەمانیان دژ بە خامنەیی و ڕەئیسی و هەموو دەسەڵات دارانی ئێران دەوتەوە، بەڵام دەسەڵات دارانی ڕژیم لەترسی ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت و دەنگی خەڵک کپ بکەن هێڵی ئینتەرنێتی هەندێک له شارەکانی ئێرانیان بە تەواوی بڕیوە.

ڕێکه‌وت: 2022-05-19 20:49:55
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی