
سەروەری گەل: شەهید مەلا عەلی ڕەسوڵی
یەكێك لەو شتانەی كە كار دەكاتە سەر گیانی شۆڕشگێڕی و دەبێتە هاندەری هەڵگرانی ئاڵای ئازادی و ڕێبوارانی ڕێبازی شانازی خۆڵقێنی شەهیدان، هەر یادی ئەو شەهیدانەیە و ڕێزگرتن لە ئامانج و ڕێبازەكەیانە، بەو مانایەی دەكرێ بڵەین یەكێک لەو دەرسانەی زانكۆی مەزنی شۆڕش كە مرۆڤی شۆڕشگێر بە فێربوونی سوور دەبێ لەسەر هەوڵ و تێكۆشان، یادی شەهیدانە. چونكە ئەو شەهیدانە دەرسی فیداكاری و لە خۆبوردوویی بە كردەوە بە ئێمە دەڵێن و پێمانی حاڵی دەكەن كە چۆن پەیمان ببەستین و چۆن پێی وەفاداربین و چۆن بژین و چۆن بمرین. لە ناو شەهیدە سەربەرزەكانماندا یادی شەهیدی نەمر مەلا عەلی ڕەسوڵی دەكەین كە بە گیانبازی و فیداكاری، لە پێناو خاک و نیشتمان گیانی خۆی بەخشی.
شەهید مەلا عەلی فەرماندەی لێهاتوو ئاگاو تێگەیشتوو و كوردێكی پاک و كورد خۆشەویست بوو.
شەهید مەلا عەلی دەردی دەرونی كوردانی دەزانی و وێران كران و سووتاندنی كوردستانی بە چاوی خۆی دیبوو و ئازاری گەلەكەی بە ئازاری خۆی دەزانی. شەهید مەلا عەلی لە ساڵی ١٣٣٨ لە گوندی سپیاڵی كوردستانی ئەودیوو هاتە دنیا.
هەر لە ساڵەكانی هەوەڵی شۆڕشی كوردستانی ئێرانەوە هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەو لە ساڵی ١٣٥٨دا خەباتی بێوچانی خۆی شان بە شانی برا پێشمەرگەكانی لە سەنگەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە دەست پێكرد و لە دژی هێرشی داگیركەرانی كوردستان و جاشە بە كرێگیراوەكانی نوكەری ڕژێمی خومەینی تا دوا ڕۆژی ژیانی گیانبازی كرد. لێهاتوویی شەهید مەلا عەلی لە كارو باری نیزامیدا بوو بە هۆی ئەوە كە لە مانگی ١٢ی ١٣٦٠دا بە فەرماندەری لقی شەهیدانی( بۆیەن) و لە مانگی ٩ی ١٣٦٢دا بە جێگری فەرماندەری هێزی شەهید سەید خەلیل داندرێ، لە ڕۆژی ١٣٦٣/٣/٤ لە شەڕێكی قارەمانانەدا كە پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستان لە کێوی( نهێنی ) نزیک سەیرانبەن هەڵکەوتوو لە ناوچەی بانە، كەوتبوونە گیانی دوژمنانی ئازادی و زیاتر لە ٣٠كەس لە ئەفرادی دوژمن كوژران، بەداخێکی گرانەوە بە گوللەی دوژمن پێكراو لە ڕۆژی ١٣٦٣/٣/٥دا ماڵئاوایی لە هەمووان كرد و شەهید بوو.
هەزاران لە سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدەو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی كورد و كوردستان
ڕێکهوت: 2022-05-26 08:49:03بهشی ( شههیدان )
ناونیشای وتار: یادی سەروەران
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

