له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزراگرتنی یەكەمین ساڵوەگەری شەهید بێهزاد مەحمودی

رۆژی هەینی 27/5/2022 بەرانبەر بە 6ی جۆزەردانی 1401 بە رێكخستنی دەستەی بەرێوەبەری لایەنگرانی هەولێر ، لە سەر گۆری شەهید بێهزاد مەحمودی لە گۆرستانی كەس نەزانی هەولێر رێورەسمێك بەرێوە چوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەێك بێدەنگی و فاتیحایەك دەستی پێكرد و پاشان خاتوو ئەفسانە رەحیمی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری لایەنگرانی هەولێر بەخێر هاتنی بەشدار بووانی كرد و چەند وتەیێكی لە سەر ژیانی شەهید بێهزاد پێشكەش كرد. پاشان بەرێز كاك شۆرش حاجی ئەندامی كومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پەیامێكی بەو بۆنەوە پێشكەش كرد. بەرێز حاجی لە قسەكانی دا تیشكی خستە سەر ژیانی پێشمەرگانەی شەهید بیهزاد و ژیانی پێشمەرگایەتی بەرز نرخاندو هەروەها ووتی تاوانباری سەرەكی ئەو چارەنووسە خەماویەی شەهید بێهزاد تووشی بوو رژیمی ئاخوندیە كە بە سیاسەتە دژی گەلیەكانی گەنجان و هاوەلاتیانی تاراندووە و لاوی كورد بەناچار زیدی خۆی بەجێ دەهێلی و پەڕیوەی وەڵاتان ئەبێ. بەرێز حاجی لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بە لێكدانەوەی هەڵە بۆ داواكارییەكانی شەهید بیهزاد كرد و هاوكات لەسەر رەوایەتی ویست و داواكارییەكانی كە داوا و خەمی هەموو پەنابەرێكی نیشتەجێی هەریمی كوردستانە پێداگری كردەوە.
لە كۆتاییدا كاك خالید كەریمی پەخشانێكی لە وەسفی شەهید بیهزاد شەهیدی ئاگر و خوێن خوێندەوە.

ڕێکه‌وت: 2022-05-29 10:29:24
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی